کاره‌ساتی گوردانی شوان
_دوای ده ساڵ، نه‌ورۆزی خوێناوی سنه دووپات بو وه. له رۆژانی ٢٦ و ٢٧ی ره‌شه‌مه‌ی١٣٦٦و هه‌ر به ده‌ست‌پێکردنی بوردوومان‌کردنی هه‌له‌بجه، هێزێکی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه، هێزی شوان، که له شاری هه‌له‌بجه و ده‌ورووبه‌ری بوون، که‌وتنه به‌ر ئه‌و په‌لاماره‌و زۆربه‌یان بریندار بوون. هێزی شوان به فه‌رمانده‌هی "شۆکێ"، توانیان به‌ره‌و چۆمی سیروان پاشه‌کشێ بکه‌ن. جێگای مانه‌وه‌ی ئه‌م هێزه برینداره له نزیک چۆمی سیروان له دوژمن ئاشکرا کرا و که‌وتنه به‌ر هێرشی هه‌زاران که‌س له هیزه‌کانی جومهوری ئیسلامی. پێشـمه‌رگه قارمانه‌کانی هێزی شوان، که له کوردستان‌دا ناوبانگێکی بێ‌وێنه‌یان هه‌بوو، که‌وتنه گه‌مارۆی ئه‌و هێزه‌ی دوژمن و ئاوی سیروان. له ئاکامی شه‌رێکی یه‌کجار نابه‌رابه‌ر و قاره‌مانانه‌دا ٥٥ که‌سیان له‌وێ چوونه ریزی کاروانی شه‌هیدانی هه‌له‌بجه و ٢١ که‌سیان به برینداری به‌دیل گیران. ئه‌م ٢١ پێشمه‌رگه‌یه، که هاورێی مه‌سئوولی سیاسی هێزی شوان کاک قادر زه‌ندی له نێویان‌دا بوو، چۆکیان بۆ دوژمنی زه‌لیل دانه‌نه‌واند و له ئاکام‌دا هه‌موویان پێکه‌وه تیرباران کران.
شه‌هید بوونی ئه‌و هاورێیانه، زه‌ربه‌یه‌کی یه‌کجار گه‌وره بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه بوو. سه‌دان که‌س له پێشمه‌رگه‌کانی هاورێیان له‌م به‌ر ئاوی سیروانه‌وه زۆریان هه‌ول‌دا به یارمه‌تیانه‌وه بچه‌ن به‌لام به‌داخه‌وه ئاوی سیروان و شه‌ری ئێران و عیراق مه‌ودای ئه‌وه‌ی پێ‌نه‌دان.
له لایه‌کی‌تره‌وه ئه‌م هێزه هاورێ‌یانێکی له مێژینه و یه‌کجار به ئه‌زموونی له خۆ کۆ کردبووه‌وه. هاورێ‌یانێک وه‌کوو "شۆکرۆڵلا خه‌یرۆڵابادی(شۆکێ) " "قادر زه‌ندی"، "جه‌لال ره‌زمه‌نده"، "ئه‌رسه‌لان سه‌عاده‌تمه‌ند"، "شه‌هلا کلاه‌قوچی" ته‌نها چه‌ند ناوێکن له‌و کۆمه‌ڵه که‌سه به ئه‌زموونانه‌ی هێزی شوان که جێگای خاڵیان له بزووتنه‌وه‌ی شورشگێرانه و خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی‌دا هه‌ر زۆر زوو خۆی ده‌رخست.
به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه ڕاڕایی تێ‌نه‌که‌وت و هاوینی ١٣٦٧ له زۆر جێگای کوردستان و له زۆر شه‌ردا، وه‌کوو گرتنی پایه‌گاکانی سه‌رده‌رده و سماقلوو له ناوچه‌ی سه‌قز، زه‌بری کاریگه‌ریان له دوژمن وه‌شاند
گوردانی ۲۴...................................مه هاباد
نوشته شده در یکشنبه بیست و یکم اسفند 1384 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت