تبليغاتX
رێكخراوی لاوانی كۆمه ڵه له مه هاباد

رێكخراوی لاوانی كۆمه ڵه له مه هاباد

فه رهه نگی، سیاسی ، كۆمه ڵایه تی، وهه واڵی ناوچه كه













رژیم له‌ بۆکان ژماره‌یه‌ک ده‌ست گیر کران

له‌ رۆژانی‌ رابردووداهێزه‌ کانی‌ئیتلاعات و‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ بۆكان چه‌ندین كه‌سیان له‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌م شاره‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ بلواری‌ كوردستان، كولته‌په‌‌و میراوای‌ بۆكان‌دا گرت‌و راپێچی‌ به‌ندیخانه‌یان كردن. هۆکاری ئه‌م گرتنانه‌ هێشتا بۆ ئێمه‌ روون نه‌ بوه‌ته‌وه‌

نوشته شده در پنجشنبه بیست و چهارم آبان 1386 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

شاخه‌وانی‌ به‌ناوبانگ‌موقبێل هونه‌رپژووكۆچی‌ دوایی‌ كرد
http://shgoori.persiangig.com/other/moghbel.jpg

شاخه‌وانی‌ ناسراوی‌ كورد، موقبێل هونه‌رپژوو، 24 ساڵ‌ ته‌مه‌ن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ ‌ورمێ‌، كۆچی‌ دوایی‌ كرد. موقبێل هونه‌رپژوو، ئه‌ندامی‌ تیمی‌ میللیی‌ شاخه‌وانیی‌ ئێران، به‌هۆی‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ له‌ چیای‌ به‌رده‌زه‌رد بۆكان به‌ توندی‌ بریندار ده‌بێ‌‌و خێرا به‌ڕێی‌ نه‌خۆشخانه‌ده‌كرێ‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌دا گیانی‌ له‌ ده‌ست ده‌دا.


نوشته شده در پنجشنبه بیست و چهارم آبان 1386 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

سگ بە سگ رها کن خودت از دور نگاە کن
 

 چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌سیجییه‌ك به‌ناوی‌ عه‌لی‌ حه‌مه‌فاتێ‌خه‌ڵكی‌ ئاوایی‌ کانی‌ زه‌ردی‌ بۆكان له‌ مانۆڕێكی‌ نیزامی‌دا كوژرا.ئه‌و مانۆڕه‌ له‌لایه‌ن سوپای‌ پاسدارانی‌ بۆكانه‌وه‌ له‌نێوان شاره‌كانی‌ بانه‌‌و سه‌رده‌شت دا به‌ڕێوه‌چووه‌.

                                                               

نوشته شده در چهارشنبه بیست و سوم آبان 1386 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

هێزه‌کانی رژیم له‌ بۆکان 2که‌سیان به‌ کوشتن دا
له‌ بۆکانه‌وه‌ ئاگادار کراین پێرێ                                               یه‌کشه‌مه‌۲۰ی خه‌زه‌ڵوه‌ر هێزه‌کانی رژیم له‌ سه‌ر رێگای کارێزه‌ له‌                                                ناوچه‌ی بۆکان ده‌نیشنه‌ سه‌ر ماشینی کاسبکارێک، راننده‌ی                                                      ماشینه‌که‌ بۆ ده‌ر باز بوون له‌ چنگ هێزه‌کانی رژیم به‌ خێرایی                                                         لێ ده‌خوڕێت که‌ له ئاکام داله‌گه‌ل ماشینێکی تر تووشی پێک دادا ن ده‌بێت                                        ، به‌ هۆی ئه‌م پێکدادانه‌وه‌ ۲ که‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌


نوشته شده در سه شنبه بیست و دوم آبان 1386 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

سیاستی چه‌واشه‌کاری له‌ لایه‌ن که‌مینه‌وه‌ له‌ ده‌ژی کۆمه‌ڵه‌ برددوامه‌‌!

 

سایزی فۆنته‌کان: چکۆله‌تر گه‌وروتر
image

سیاستی چه‌واشه‌کاری له‌ لایه‌ن که‌مینه‌وه‌ له‌ ده‌ژی کۆمه‌ڵه‌ برددوامه‌‌!

حاجی تاوانی

ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی منه‌ وت‌ووێژه‌که‌ی کاک ناسری حیسامیه‌ له‌گه‌ڵ رادیوی کوردستان له‌ شاری یوتوبوری سوید سه‌بارت به‌ کیشه‌کانی ناو خۆی کۆمه‌ڵه‌‌.

کاک ناسری حسامی له‌ رۆژی 22 مانگی 9 وت‌ووێژێکی له‌گه‌ڵ رادیوی ناوبراو ئه‌نجامی‌‌دا و هه‌وڵی‌دا به‌ ته‌واوی راستیه‌کان چه‌واشه ‌بکات و کێشه‌کانی ناو خۆی کۆمه‌ڵه‌ به‌ پێچه‌وانی راستیه‌کان باس بکات. ئه‌و به‌رێزه‌ کاتێک که‌ باس له ‌کیشه‌کانی ناو ئوردوگای کۆمه‌ڵه ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕ‌ق‌و وبێزاری خۆی که‌ له‌و چه‌ند ساڵی رابردودا له‌ دژی کۆمه‌ڵه‌ کۆی کرده‌بووه؛‌ بۆ گوێگرانی رادیوی هه‌ڵی رشێت و کۆمه‌ڵه‌ی پێ به‌دناو بکات و به‌لێت کۆمه‌ڵه‌ چه‌نده‌ حزبێکی نادیموکرات و مافی که‌س ناپارێزیت: کاک ناسرده‌لێت چه‌ند رۆژ له‌وه‌پێش له‌ ئورده‌گای کۆمه‌ڵه‌ دوو نوسه‌ری لاو که‌ له‌ گه‌ل ئێمه‌ن نوسراوه‌یه‌کیان له‌ سه‌ر سکرتێری کۆمه‌ڵه نوسیبوو له‌به‌ر چاوی سکرتێر دارکاریان کردن که‌ خۆشتان له‌ سه‌ر سایته‌کان عه‌کسی ئه‌و دوو لاواتان بینی که‌ چۆن ئه‌شکنجه‌کرابوون.

به‌لام کاک ناسر ئه‌وه‌ی باس نه‌کرد که‌ کێشه‌کان له‌ ئوردوگا چۆن سه‌ریان هه‌ڵ‌دا و کێ زۆر نا مه‌سئولانه‌ ده‌ست پێشکه‌ری کێشه‌کان بوو وهه‌ولی‌دا که‌ به‌ر به‌ گرتنی کونگره 12بگریت.

دیسانیش ناسر ئه‌ی بۆ نه‌ت‌وت‌ که‌ کێ بوو پای هاوری پیشمه‌رگه‌ی شکاند و به‌ چه‌قۆ له‌ پیشمه‌رگه‌ی کچی‌دا؟ ئه‌ی کاک ناسر بۆچی نه‌ت وت هاورێیکانی منیش پای پیشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌یان شکاندوو به‌چه‌قۆله‌پیشمه‌رگه‌ی کچی داوه‌؟ ناسر له‌ وتووێژه‌که‌ی‌دا هه‌لوێستی کۆمه‌ڵه‌ سه‌بارت به‌ حزبی کومونیستی ئێران محکوم ده‌کات و رخنه‌ی لێ ده‌گرت. به‌لام له‌ بیری خۆی ده‌باته‌وه‌ که‌ له‌ کونفرانسی یه‌که‌می سکاندیناویه‌دا چۆن دی‌هه‌وت حزبی کومونیستی ئێران جیگای فه‌ساد کاری بوو به‌ ده‌یان ژنیان له‌ ئه‌و حزبه‌دا فاسید کرد و پاشانیش تۆمت باریان ده‌کردن و پاشان راوپێچی دادگان ده‌کردن: ئه‌وه‌ یه‌که‌م جارنیه‌ ناسر بۆ روخاندنی موخالیفانی خۆی سیاسه‌تی دووژمنکارانه‌ی‌ دێنێت و هه‌میشه‌ به‌‌ پیچه‌وانه‌ قسه‌ ده‌کات. ئیستاش سه‌بارت به‌ کێشه‌کانی ناو خۆی کومه‌ڵه‌ بۆ داپوشینی عیبه‌کانی رۆته‌که‌ی هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی گرتۆته‌ بر به‌لام دلنیام تێدا سه‌ر ناکه‌ویت.

ئه‌و به‌رێزه‌ سیاست‌مه‌دار و شاعیره‌ گه‌وره‌ که‌ی دوینه‌ی کۆمه‌ڵه‌ ئه‌مرو ئه‌وا باسی کۆمه‌ڵه‌ ده‌کات و ده‌لێت، ئێمه‌ بوویه‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ جیابونه‌وه‌ پیمانوایه کۆمه‌ڵه‌ حزبێکی نادیموکراتێکه‌: ئێمه‌ ده‌لێن حزبه‌ ده‌بیت هه‌موو بیرو بۆچۆنێک له‌ ناو خۆیا جی کاته‌وه‌. به‌لام ره‌وتی ده‌فتری سیاسی به‌ سکرتێرکه‌شیوه‌ حزبیان چکوله‌ کردوته‌وه‌ و هه‌ر بۆیش هه‌ندێک له‌ هاورێیانی ئێمه‌یان که‌ رخنه‌یا‌ن له‌ حیزب هه‌بوو له‌ حیزب حزف کران: کۆمیته‌ ناوه‌ندی هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ ده‌فتری سیاسی کێشه‌ی هه‌بوچونکه‌ ده‌فته‌ری سیاسی قه‌ت راپورتی کاری خۆی نه‌ده‌دا به‌ کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌.

ئه‌وه‌ گریمان قسانه‌ی ناسر وابوو ده‌فته‌ری سیاسی له‌ ماوه‌ی حه‌وت ساڵی رابردوودا هیچ راپورتێکی خۆی نه‌داوه‌ته‌ کومیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ به‌لام خۆ کاک ناسر ئه‌و حه‌وت ساله‌ خۆی ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ بوو بۆچی که‌ بۆ جارێکیش بێت له‌ ناو کونگره‌ و کونفرانسه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا باسی ئه‌و کێشه‌ی نه‌کردووه‌ وئه‌ندامانی له‌و کیشه‌یه‌ ئاگادار نه‌کردوته‌وه‌ هه‌ر ئه‌وکات نه‌ی‌ ده‌وت ئه‌و حزبه‌ نادیموراتێکه‌؟ یا چۆنه‌ کاک ناسر وه‌کو ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ حه‌وت ساڵ له‌گه‌ل ده‌فته‌ری سیاسی کۆمه‌ڵه‌ کار کردوه‌ به‌ بی ئه‌وه‌ی بزانێت ده‌فته‌ری سیاسی کۆمه‌ڵه‌ چی ده‌کات؟ ناسر کاتێک حزبی پێ دیموکراتیک وکراوه‌یه‌ که‌ خۆی تێدا هه‌مه‌ کاره‌ بێت ده‌ناحزب ده‌بێته‌ داخراو و نادیموکراتێک. ناسر مه‌علوم نیه‌ ئه‌ندامی چه‌ حزبێکه‌ ڕۆژێک کومونیست و رۆژێک سوسیال لێبرال و دوایش سوسیال دیموکرات له‌ ویشه‌وه‌ نازانم.

با ئه‌وه‌ش بلێم که‌ ئه‌و سێ‌ هاۆڕیی ناسر له‌سه‌ر رخنه‌گرتن له‌ ته‌شکیلات ده‌ر نه‌کراون ئه‌وان له‌ سه‌ر ژێر پینانی پرنسیبه‌کان و سه‌ر پیچی بریاره‌کانی ته‌شکیلات ده‌رکراون.

ناسر له‌ وتووێژه‌کی‌دا سه‌بارت به مه‌سه‌له‌ی مالی کۆمه‌ڵه‌ ئه‌وا ده‌لێت داهات و خه‌رجه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ زۆر شاراوه‌یه‌ چونکه‌ هه‌موو دارای کۆمه‌ڵه‌ له‌ ده‌ستی سکرتێر دایه‌ و هه‌ر ئه‌ویش ده‌زانیت کۆمه‌ڵه‌ چی هه‌یه‌.

هه‌ر له‌ سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ چه‌واشه‌کارانه‌یه‌ من کونگره‌ی یازده‌ی کۆمه‌ڵه‌ به‌ شاهید ده‌گرم که‌ ئه‌ندامانی ئیستای که‌مینه‌ش تێی‌دا بشداربوون وبه‌ ئاماده‌بونی هه‌موو نوینه‌رانی کونگره‌ به‌ ئێمه‌و ئه‌وانیشه‌وه‌ هاورێ عبدڵڵای موهته‌دی راپورتی مالی هه‌موو به‌شه‌کانی ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه‌ی به‌ ووردی پیشکیش به‌ کونگره‌ی یازده‌ی کرد. ئه‌گه‌ر به‌ قه‌ولی کاک ناسر مه‌سه‌له‌ی مالی کۆمه‌ڵه‌ ئه‌وه‌ند ناروشن بوو بۆچی که‌سێک له‌ هاورێیکانی کاک ناسر له‌و بابه‌ته‌وه‌ له‌ کونگره‌دا هیچیان نه‌وت وهه‌ر هه‌موویان راپورته‌که‌یان قبول بوو. که‌ وابێت مه‌سه‌له‌ی مالی کۆمه‌ڵه‌ زۆر رۆشنه ‌وته‌نها شتێک که‌ رۆشن نه‌بوو راپورتی مالی ڕۆژهه‌ڵات تی.ڤی بووکه‌ ئه‌ویش کاک عمری ئیلخانی‌زاده‌ و کاک ناسری حیسامی به‌رپرسی ئه‌و به‌شه‌بوون که‌ تا ئیستاش راپورتی مالی ته‌له‌فیزیونیان نه‌داوه‌ته‌ کۆمه‌ڵه‌ که‌ پر خه‌رج‌ترین ئورگانی ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه‌ بوو.

له‌ جێگایه‌کی دیکه‌دا که‌ بێژری رادیو سه‌بارت به‌ پژاک پرسیاری لێ ده‌کات وده‌لێت، ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه‌ به‌ پژاک وتراوه‌ بۆچۆنی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ بوو؟ کاک ناسر ده‌لێت، نه‌خێر ئه‌وه‌ی سه‌بارت به‌ پژاک وتراوه‌ بۆچۆنی سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ بوو. کاک ناسر له‌ درێژه‌ی قسه‌کانی دا ده‌لێت؛ ئه‌و بۆچونه‌ به‌ر له‌وه‌ی روی له‌ پژاک بێت روی له‌ رخنه‌گرانی ناو خۆی کۆمه‌ڵه‌ بوو و ویستی رخنه‌گرانی ناو کۆمه‌ڵه‌ ده‌م کوت بکات.

سه‌یره‌! که‌سێک خۆی به‌ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ بزانێت ئاوا دیفاع له‌ حزبێکی وه‌کو پژاک بکات مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ خۆی له‌ ناو ئه‌وروته‌دا ببینێته‌وه‌. کۆمه‌ڵه‌ هه‌میشه‌ رخنه‌گری ناو خۆی هه‌بووه‌ و هه‌ر ده‌بێت هه‌شی بێت چونکه‌ کۆمه‌ڵه‌ به‌ ئه‌وه‌ ناسراوه‌ به‌لام ئه‌وانه‌ نه‌ک رخنه‌نین به‌ڵکو دیفاع له‌خه‌تی حزبێکی سیاسیه‌ دیکه‌یه‌ وه‌ک پێژاک.  

کاک ناسر له ‌وت‌ووێژه‌که‌یدا هه‌وڵیدا‌ سیمایه‌کی ئه‌وه‌نده‌ ناحز وپیچه‌وانه‌ له‌ حیزبێک نیشان بدات که‌ نیزک به‌ ساڵانی دڕێژ له‌ ته‌مه‌نی لاوی و سیاسی خۆی تیدا به‌ سه‌ر بردووه‌. تا دۆینێ‌ به‌ شیعرو په‌خشان به‌ شان و بالی ئه‌و حزبه‌ی هه‌ل ده‌دا و ئه‌مرۆ که‌ خۆی لی ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وا چه‌واشه‌کارانه‌ بۆ خه‌ڵکی باس ده‌کات. ده‌لی چی، فرهنگی سیاسی هه‌ندێک که‌س هه‌ر ئه‌وی لێ ده‌وه‌شێته‌وه‌. به‌رێزی له‌ کوتای وتووێژه‌که‌یدا ده‌لیت ئێمه‌ ده‌بی به‌ بنه‌مالی شه‌هیدان کۆمه‌ڵه‌ بلین خجالتین که‌ ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ی ئێوه چاوه‌ روانیتان لێ‌ ده‌کرد ئیستا ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ نه‌ماوه‌. من پیم وایه‌ ئه‌و قسانه‌ ناسر رۆ به‌ بنه‌ماله‌ی گیان به‌ختکردوانی کۆمه‌ڵه‌ ده‌یکات و کۆمه‌ڵه‌ به‌ حزبێکی شکست‌خۆاردوو راده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که له‌ سه‌ر رێبازی کۆمه‌ڵه نه‌ماوه‌ خجاله‌تی له‌ به‌رامبه‌ر بنه‌ماله‌ی گیانبه‌خت کردوانی کۆمه‌ڵه‌ جیگای خۆیه‌تی‌. به‌لام من هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و کرێکاران و زه‌حمه‌تکیشان به‌ تایبه‌ت بنه‌مالی گیانبه‌خت کردوانی کۆمه‌ڵه‌ دڵنیا ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ کۆمه‌ڵه‌ رێگای رۆڵه‌کان وخۆشه‌ویسته‌کانی ئێوه‌ درێژه‌ی پی‌ده‌دات و پشت ئه‌ستوره‌ به‌خه‌باتی شورشگیرانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان. کۆمه‌ڵه‌ هه‌ر کۆمه‌ڵه‌یه‌ وکرێکاران وخه‌ڵکی زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانیش کۆمه‌ڵه‌ به‌ حزبی خۆیان ده‌زانن.

2007-10-23


نوشته شده در دوشنبه بیست و یکم آبان 1386 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

عه‌دنان حسن پوور

به‌ دژی بریاری سزای ئیعدام بو Kurdish_adnan_hasanpur_18July2007عه‌دنان حسن پوور راوه‌ستین

سایزی فۆنته‌کان: چکۆله‌تر گه‌وروتر
image

به‌ دژی بریاری سزای ئیعدام بو عه‌دنان حسن پوور راوه‌ستین

ده‌زگای قه‌زایی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئیران سزای له‌ سێداره‌ دانی بو رۆژنامه‌وانی کورد عه‌دنان حه‌سه‌ن پور په‌سه‌ند کرد. له‌ كاتێكدا هه‌موو دونیاو رێكخراوه‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ، سزای دژی ئینسانی ئیعدام‌و پێشێلكردنی مافی مروڤ له‌ ئێران مه‌حکوم ده‌كه‌ن ،رژیم به‌ ئاشكرا درێژه‌ به‌ به‌ڕێوه‌بردنی سزای‌ ئیعدامی چالاكانی سیاسی‌‌و مافی‌ مروڤ ده‌دات، سه‌ركوتگه‌ران وداگیرکه‌رانی كۆماری ئیسلامی به‌ بێ‌ هیچ شه‌رم‌و شكۆیه‌ك درێژه‌ به‌ به‌ڕێوه‌بردنی سزای‌ ئیعدامی سیاسی‌ له‌ كوردستان ده‌دات . حوكمی سزای ئیعدامی عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور رۆژنامه‌وان‌ و چالاكی سیاسی‌ له‌ كوردستان حوکمێکی سیاسی و‌ دژی ئینسانیه‌ و ده‌بی راوه‌ستێ .
به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ ده‌نگی‌ ئیعتراز له‌ لایه‌ن ئازادیخوازان‌ ‌ وبزووتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵسووكه‌وته‌ بێبه‌زه‌یانه‌ی‌ سه‌ركووتگه‌رانی‌ رژیم، مه‌رجێكی‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ یه‌كگرتوویی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كوردستان. ئیمه‌بریاری‌ سزای دژی ئینسانی ئیعدام به‌ سه‌ر عه‌دنان حه‌سه‌ن پووردا به‌توندی مه‌حكوم ده‌كه‌ین وبه‌و بۆنه‌وه‌  داوا له‌ هه‌موو حیزب ورێكخراوه ‌وچالاكانی‌ سیاسی و رێکخراوه‌ ماف پارێزه‌کانی جیهان و رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان و پاڕله‌مانی ئوروپا ده‌كه‌ین ده‌نگی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ خۆیان له‌دژی‌ سزای‌ عه‌دنانی‌ حه‌سه‌ن پوور به‌رز كه‌نه‌وه‌ و به‌ تووندی‌ مه‌حكوومی‌ بكه‌ن و به‌هه‌ر چه‌شنی گونجاو به‌رگری له‌ به‌ڕێوه‌ چونی ئه‌م بڕیاره‌ دژه‌ مرۆڤانه‌یه‌ بکه‌ن
 
کومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ولاتی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
10/11/2007


نوشته شده در دوشنبه بیست و یکم آبان 1386 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

دوكتور جه‌عفه‌ری شه‌فیعی
هــــاوڕێ دوکتور جه‌عفه‌ری شه‌فێعی

دوكتور جه‌عفه‌ری شه‌فیعی

هه‌توانبه‌شخی زامی چه‌وساوه‌كانی كوردستانژاڵه‌ ئه‌رده‌ڵان

ده‌ لالۆ... تفه‌نگه‌كه‌ت، قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت گواره‌ی‌ سووری‌ گوێچكه‌ی‌ مێژوون... هێشتا هه‌ر ده‌له‌رێنه‌وه‌... ده‌لالۆ، ده‌لالۆ رابه‌وه‌...

تۆ بارانی‌ وه‌رزه‌ موژده‌ی‌، به‌ سه‌رمانا ده‌باری‌ نه‌مردووی‌ هه‌ر ماوی‌ تۆ..."

 بۆ دوكتۆر جه‌عفه‌ر          

   "شێركۆ بێكه‌س

 رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 7ی‌ خه‌زه‌ڵوه‌ری‌ ساڵی‌ 1366ی‌ هه‌تاوی‌ به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ‌ 19ی‌ ئۆكتۆبری‌1987ی‌ زایینی واته‌ 20ساڵه‌ كه‌ به‌ هۆی‌ كاره‌ساتی‌ ئۆتۆمبێله‌وه‌ هاوڕێ‌ دوكتۆر جه‌عفه‌ری‌ شه‌فیعی‌ ئه‌ندامی‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌ كۆمه‌ڵه‌ گیانی‌ به‌خت كرد.

هاوڕێ‌ جه‌عفه‌ر ساڵی‌ 1330 رێكه‌وتی‌ 1951ی‌ زایینی‌ له‌ شاری‌ بۆكان له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ مه‌لا و خوێنده‌وار كه‌ له‌ باری‌ ژیانه‌وه‌ ناونجی بوو چاوی‌ به‌ژین پشكوت. خوێندنی‌ سه‌ره‌تایی‌‌و ئاماده‌یی‌ هه‌ر له‌و شاره‌ ته‌واو كرد‌و هێشتا له‌به‌شی‌ پزیشكی‌ شاری‌ ته‌ورێز وه‌رنه‌گیرابوو كه‌ بیری‌ سیاسی‌ له‌مێشكی‌ دا چرۆی‌ دابوو. به‌ گه‌یشتنی‌ بۆ زانكۆی‌ ته‌ورێز له‌ ساڵی‌ 1349 (1970ز) تێكه‌ڵاوی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ خوێندكاری‌ بوو و پاش ئاشنایه‌تی‌‌و خوێندنه‌وه‌ی‌ ماركسیزم له‌گه‌ڵ‌ چه‌پی‌ شۆڕشگێڕی‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌‌و به‌ تایبه‌تی‌ هاوڕێیانی‌ كۆمه‌ڵه‌ كه‌ ئه‌و كات پڕاوپڕ خه‌ریكی‌ كار و چالاكی‌ نهێنی‌ بوون، ئاشنا بوو.

هاوڕێ‌ جه‌عفه‌ر، خوێندكاری‌ گه‌نج و خوێن گه‌رم و بزێو له‌ جه‌رگه‌ی‌ تێكۆشانی‌ سیاسی‌ ساڵی‌ 1351 -(1972)دا، پێی‌ به‌ زیندانی‌ ساواك كرایه‌وه‌‌و بۆماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌ قوتابخانه‌ی‌ زیندانی‌ شادا ئه‌زموونی‌ شۆڕشگێڕانه‌ی‌ تێپه‌ڕ كرد. ساڵی‌ 1357 (1978) و به‌ر له‌ راپه‌ڕینی‌ گه‌لانی‌ ئێران دژی‌ رژیمی‌ پاشایه‌تی، به‌ راسپارده‌یی‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه‌ چوو بۆ لای‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانیی كوردستان، چ وه‌ك خزمه‌ت و چ بۆ فێر بوون و تۆشه‌ هه‌ڵگرتن بۆ دواڕۆژێكی‌ شۆڕشگێڕانه‌ له‌كوردستانی‌ ئێران. ”دوكتۆر عه‌زیزی قه‌ندیل“ چه‌ند مانگ پاش چوونی‌ بۆ لای‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و شاره‌كانی‌ كوردستانی‌ رۆژهه‌ڵات گه‌ڕایه‌وه.

هاوڕێ‌ جه‌عفه‌ر له‌ رووی‌ لێهاتوویی‌ خۆیی‌‌و بڕوای‌ خه‌ڵكه‌وه‌ بوو به‌ رابه‌رێكی‌ جه‌ماوه‌ری‌‌و جێگا‌و رێز و بڕوا. دوكتۆری‌ ناتقی به‌توانا، هانده‌ر و رێكخه‌ری كۆڕ و كۆمه‌ڵه‌ كرێكارییه‌كان، دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ”نه‌خۆشخانه‌ی‌ گه‌ل“، ئه‌ندامی‌ ”هه‌یئه‌تی‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ گه‌لی‌ كورد“ له‌وت‌وێژ له‌گه‌ل كۆماری‌ ئیسلامیدا. سه‌رنووسه‌ری‌ رادیۆی‌ تازه‌ دامه‌زراوی‌ كۆمه‌ڵه‌، سه‌رنووسه‌ری‌ گۆڤاری‌ ”پێشڕه‌و“ و له‌ زۆرێك له‌ هه‌یئه‌ته‌كانی‌ كۆمه‌له‌ بۆ پێوه‌ندییه‌ ناوچه‌یی‌‌و ده‌ره‌وه‌‌و بوو به‌ رابه‌رێكی‌ سیاسی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌‌و مامۆستای‌ كادره‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ و...

به‌و رووداوه‌ دڵته‌زێنه‌ی‌ كه‌ 19 ساڵ‌ له‌مه‌وبه‌ر رووی‌ دا ”ئێمه‌ ئینسانێكمان له‌ كیس چوو كه‌به‌رهه‌م و نوێنه‌ری‌ به‌رزترین‌و گه‌شترین لایه‌نه‌كانی‌ بیروكرداری‌ كۆمه‌ڵه‌ بوو.“

ئه‌وڕۆ19 ساڵ‌ له‌و رۆژه‌ تێده‌په‌ڕێ‌ كه‌ دڵی‌ دوكتۆر جه‌عفه‌ری‌ شه‌فیعی له‌ لێدان كه‌وت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ یادی‌ ئه‌و له‌ده‌یان‌و سه‌دان هه‌زار ماڵی‌ كوردستان سه‌وزه‌‌و بیروباوه‌ڕ و رێبازی‌ له‌ مێشكی‌ نه‌سڵی‌ تازه‌ی‌ خه‌باتكاراندا به‌ پانایی‌ هه‌موو كوردستان وه‌كوو هاوڕێ‌‌و رێبه‌ری‌ نموونه‌ زیاتر له‌ هه‌میشه‌ چه‌سپاوه‌‌و جێیگرتووه.

یاد و كار و شوێنه‌واری‌ ئه‌و، رێنوێنكه‌ری‌ رێگای‌ داهاتووه‌‌و هێشتا به‌ره‌و ترۆپك هه‌ڵده‌كشێ.


نوشته شده در شنبه نوزدهم آبان 1386 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

ئاوڕێك له‌ كاره‌ساتی ئیندرقاشی مه هاباد

گرووپی سیاسی

گومان له‌وه‌ دانییه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك رووداوی تراژیك له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا روویداوه‌ كه‌ خوێندنه‌وه‌و دوان له‌سه‌ریان زۆر جار مرۆڤ توشی بێزاری له‌خۆیی‌و ته‌نانه‌ت له‌سروشتی شه‌ڕئامێزی ئه‌و ئاده‌میزادانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆگه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ ره‌شه‌كانیان ده‌ستیان له‌هیچ نه‌پاراستووه‌. پانتایی ئه‌م رووداوانه‌ ته‌نیا نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ شوێنێكی دیاری كراو به‌ڵكو زۆربه‌ی ناوچه‌و كون‌و قوژبنه‌كانی ئه‌م گۆی زه‌وییه‌ی گرتۆته‌وه‌. مێژوونوسانێكی زۆریش هه‌ریه‌ك له‌روانگه‌ی خۆیانه‌وه‌ باسیان له‌به‌سه‌رهاتی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ به‌دژی مرۆڤایه‌تی كردووه‌. مێژووی زۆربه‌ی وڵاتان‌و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان پڕه‌ له‌رووداوی شه‌رمه‌زاری له‌جۆری كۆمه‌ڵكوژی‌و قه‌ڵاچۆكردن كه‌هه‌موو كاتێك وه‌ك په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش به‌ناوچاوانی  ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌. پڕئاشكرایه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ی هاتنه‌ ئارای ئاوا كاره‌ساتێكی تراژیك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بیری ره‌شی هه‌ندێك دیكتاتۆری له‌ئاستی جیهان كه‌ هه‌ر یه‌ك بۆ دامركاندنه‌وه‌ی حه‌زه‌ قێزه‌ونه‌كانیان، ده‌ستیان له‌هیچ كرده‌وه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌ نه‌پاراستووه‌. هه‌ریه‌ك له‌م دیكتاتۆرانه‌ش بارگاویی بون به‌بیری وشك‌و دمارگرژانه‌ كه‌ هه‌ڵگری فیكره‌یه‌كی پاوانخوازانه‌و  له‌هه‌مانكاتدا له‌هه‌وڵی چه‌سپاندنی ئایدۆلۆژییه‌كی تایبه‌تدا بوون كه‌زۆرجار فاشیزم‌و نازیسم‌و ئیسلامی سیاسی‌و هتدی.... لێ كه‌وتۆته‌وه.

ئێستاكه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشه‌كیه‌دا پێویسته‌ بڵێین یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ی كه‌ زۆر جار تووشی نه‌هامه‌تی‌و ماڵوێرانی له‌چه‌شنی كاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌كانی جیهان بۆته‌وه‌، كوردستانه‌به‌گشتی‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش به‌تایبه‌تی. كوردستانی ئێران پاش رووخان‌و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی‌و هاتنه‌ سه‌ركاری ئیسلامییه‌كان كه‌دواتر خۆیان له‌ رژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهدا پێناسه‌ كرد به‌چه‌ندین جار كاره‌ساتی تراژیك‌و دڵته‌زێن تێیدا روویداوه‌. نموونه‌ی زۆر هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و رووداو كاره‌ساتانه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك بۆ خۆی جێگه‌ی تێڕامان‌و لێوردبوونه‌وه‌یه‌. یه‌كێك له‌و كاره‌ساتانه‌ كوشتن‌و قه‌ڵاچۆكردنی خه‌ڵكی بێ تاوانی ئاوایی "ئیندرقاش"ه.

رژیمی كۆماری ئیسلامی پاش ماوه‌یه‌ك له‌ده‌سه‌ڵاتداری خۆی‌و بۆ ئه‌وه‌ی به‌جۆرێك كۆڵه‌كه‌كانی خۆیی له‌كوردستانیش بنیات بنێت، ده‌ستی دایه‌ سیاسه‌تی نانه‌وه‌ی ترس‌و دڵه‌ڕاوكێ له‌ناو كۆمه‌ڵانی كوردی كوردستانی ئێران. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ناحه‌زترین هێرشكردن‌و سه‌ركوتكردن‌و له‌نێوبردنی خه‌ڵكی كوردستانی ئه‌نجام دا. سه‌ره‌تای ئه‌م كۆمه‌ڵكوژیه‌ی رژیم له‌ ساڵی 58ه‌وه‌ له‌ ئاواییه‌كانی  قاڕنێ ‌و قه‌ڵاتانی نزیك شاری نه‌غه‌ده‌وه‌ ده‌ستی پێكرد. پاشان به‌ره‌به‌ره‌و له‌چه‌ندین زنجیره‌ هێرشی له‌چه‌شنی كاره‌ساتی ئه‌نفال هێرشكرایه‌ سه‌ر كۆمه‌ڵێك ناوچه‌و ئاوایی دیكه‌ی كوردستان. یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی كه‌ رژیم هه‌ستا به‌ قه‌ڵاچۆكردن‌وجێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی ملهوڕانه‌ی خۆی قه‌ڵاچوكردنی  ئاوایی  "ئیندرقاش" بوو.

كۆماری ئیسلامی‌و هێزه‌ هاورده‌كه‌ی بۆكوردستان پاش كوشتن‌و له‌نێوبردنی به‌شێكی زۆری دانیشتوانی ئاواییه‌كانی قاڕنێ‌و قه‌ڵاتان‌و چه‌ندین شوێنی دیكه‌ی كوردستان له‌وپه‌ڕی دوژمنكاریدا له‌رێكه‌وتی 5ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 59  هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئاوایی ئیندرقاش‌و له‌چه‌ند كاتژمێریكه‌ دا پێڕه‌وانی خومه‌ینی‌و ئیسلامی ویلایه‌تی فه‌قیه 35 كه‌س له‌ دانیشتوانی ئاوایی ئیندرقاشیان تێدابرد. كرده‌وه‌ی جینایه‌تكارانه‌ی پاسدارانی پارێزه‌ری ویلایه‌تی فه‌قیه  له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌رخه‌ری گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی شه‌لم كوێرم ناپارێزمی كاربه‌ده‌ستانی باڵای رژیم بوو. زۆركه‌س له‌ شاهیدانی رووداوی دڵته‌زێنی ئیندرقاش ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی قه‌مه‌وچه‌قۆ كه‌وتنه‌ گیانی خه‌ڵكی بێتاوانی ئه‌و دێهاته‌و ده‌ستیان كرد به‌قه‌ڵاچوكردنێك كه‌ ده‌ستیان له‌كه‌س نه‌ده‌پاراست. ئاكامی ئه‌م هێرشه‌ دڕندانه‌یه‌و به‌مه‌به‌ستی له‌گۆڕنانی خه‌ڵكی كورد زیاتر له‌ 35كه‌س له‌ دانیشتوانی ئه‌م گونده‌ ژیانیان له‌ده‌ستدا. جێ به‌جێ كردنی ئه‌م كرده‌وه‌ ناحه‌زه‌ی كۆماری ئیسلامی یه‌كه‌مین‌ودوایین كرده‌وه‌ی ئه‌م رژیمه‌ نه‌بوو، بگره‌ كۆماری ئیسلامی له‌وه‌به‌دواش ده‌یان كاره‌ساتی تراژیكی دیكه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا سه‌پاندووه‌ به‌جۆرێك كه‌چ ئێستاكه‌و چ بۆ داهاتووش وه‌ك په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش به‌ناوچاوانی باڵابه‌رپرسانی ئه‌م نیزامه‌وه‌ دیاره‌.

پێویسته‌ بوترێ كه‌ كاربه‌ده‌ستانی باڵای رژیم  ئه‌گه‌رچی به‌رده‌وام له‌چه‌شنی حكومه‌ته‌كانی ئاتاتۆرك‌و سه‌دام له‌هه‌وڵی بنه‌بڕكردن‌و كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی كورد دا بوون، به‌ڵام به‌خۆشیه‌وه‌ هه‌ر وه‌ك ئاتاتورك‌و سه‌دام ئاكامه‌كه‌یان شكستی هێناو هیچ ئه‌نجامێكی به‌دڵی ئه‌وانی لێنه‌كه‌وته‌وه‌. خه‌ڵكی كوردی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی به‌درێژایی ئه‌و هه‌مووه‌ نه‌هامه‌تییه‌و كاره‌ساتانه‌ی له‌چه‌شنی قاڕنێ‌و قه‌ڵاتان‌و ئیندرقاش‌و هه‌روه‌ها رووخاندن‌و تێدابردنی ده‌یان‌وسه‌دان گوندی دیكه‌ هێشتاكه‌ خۆڕاگرانه‌ هه‌روه‌ك باقی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌رده‌وام به‌ره‌نگاری له‌دژی داگیركه‌رانی كوردستان نواندووه‌. ئه‌مه‌ش  ئێستاكه‌ به‌جۆرێك بزووتنه‌وه‌یه‌كی لێكه‌وتۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌م‌و كوڕیه‌كانیشی بۆته‌ پێشه‌نگ‌و سه‌رقافڵه‌ی دێمۆكراسی‌و ئازادی‌و هه‌روه‌ها خۆشه‌ویست‌و جێگه‌ی متمانه‌ی كۆمه‌ڵانی كوردستان. ئێستاكه‌ش‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باسی هات بزووتنه‌وه‌ی كوردی به‌گشتی و حیزبه‌كانی به‌تایبه‌تی ده‌بێت له‌م ساته‌وه‌خته‌دا كه‌ دادگایی تاوانبارانی رژیمی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ له‌ ئارادایه‌، هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بخه‌ن گه‌ڕ بۆ هه‌رچی زیاتر نیشان دانی رووی نادێمۆكراتیكی كۆماری ئیسلامی. پێویسته‌ ئوپۆزیسیۆنی كورد به‌ دێكومێنت كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی خه‌ڵكی كوردی ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ هه‌موو جیهان بناسێنن‌و سه‌رجه‌م سیاسه‌ته‌كانی رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی بۆ جیهان ئاشكرا بكه‌ن.

ئه‌وه‌ی له‌ خواره‌وه‌ هاتووه‌، نێوی 30 كه‌س له‌ گیانبه‌ختكردوانی گوندی ئیندرقاشه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1359 له‌لایه‌ن داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه‌ ژیانیان لێسه‌ندرایه‌وه‌.

1- حاجی مسته‌فا،2- سه‌ید عه‌لی،3- ره‌حیم ئه‌نده‌رز،4- ساڵح ئه‌نده‌رز، 5- ره‌حمان شه‌وقی، 6- مه‌حموود محه‌مه‌د ئاغا، 7- سلێمان محه‌مه‌د ئاغا، 8-محه‌مه‌دی قه‌نبه‌ری، 9- خدر قه‌نبه‌ری، 10- عه‌لی قه‌نبه‌ری، 11- سه‌ید ره‌حمان، 12- ئیره‌ج حه‌مه‌دۆكی، 13- زوبه‌یده‌ حه‌مه‌دۆكی، 14- مه‌حموود شێخی، 15- كه‌ریم سه‌یده‌، 16- سلێمان كه‌ریم سه‌یده،‌ 17- ره‌سوڵ سه‌یده،‌ 18-حۆسێن خدر حاجی، 19- عوسمان سه‌عید لولو، 20- خوسره‌و حاجی وه‌یسی،21- خالیدحاجی وه‌یسی، 22- په‌ریزاد، 23- عه‌بدوڵڵا مه‌حموود ره‌حیمی، 24-ده‌روێش محه‌مه‌د، 25-عه‌لی ئه‌حمه‌د شێخه‌، 26- بیلال عه‌جه‌م 27-حوسێن خۆیی، 28-حاجی خۆیی، 29- سلێمان گاقوڵه،‌ 30- ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن.


نوشته شده در شنبه نوزدهم آبان 1386 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

ئه‌بووبه‌كر موده‌ڕسی

هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ توركیاو باوه‌شێنی شۆڤێنیسمی دژه‌كوردئه‌بووبه‌کر موده‌ڕسی

 

ئه‌بووبه‌كر موده‌ڕسی

s.modarresi@komala.org

ئه‌گه‌ری‌ په‌لاماری‌ ئه‌رته‌شی‌ توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی‌ كوردستان له‌عێراق، به‌ رواڵه‌ت به‌بیانووی‌ كێشه‌ی‌ پ.ك.ك.، نیگه‌رانی‌‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی‌ زۆری‌ خستۆته‌ دڵی‌ خه‌ڵك له‌كوردستان به‌ گشتی‌‌و له‌ كوردستانی‌ باشوور به‌ تایبه‌تی‌. به‌ راستی‌ ته‌نیا كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ توركیا خه‌یاڵی‌ هه‌یه‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ببه‌زێنێ‌‌و هێرش به‌رێته‌ سه‌ر گریلاكانی‌ پ.ك.ك. له‌ رابردوشدا ئه‌و كاره‌ لانی‌ كه‌م زۆرتر له‌ ده‌ جاركراوه‌، ته‌نانه‌ت له‌ زه‌مانی‌ دیكتاتۆری‌ سه‌دام حوسه‌ینیش توركیا هاتۆته‌ ناو خاكی‌ كوردستان‌و ئه‌و سنووره‌ی‌ به‌زاندووه‌‌و هه‌ر ئێستاش به‌ قوڵایی‌ چه‌ند كیلۆمیتر له‌ خاكی‌ كوردستان بۆ ماوه‌ی‌ چه‌نده‌ها ساڵه‌ نیشته‌جێ‌ بووه‌. ئه‌ی‌ جارانی‌ پێشوو بۆ پێویستی‌ به‌ ئیجازه‌ی‌ په‌ڕله‌مان نه‌بوو و ده‌كرا به‌ بێ‌ ده‌نگێش بێی. راستییه‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌راو جه‌نجاڵێك كه‌ له‌ ده‌وری‌ ئه‌م "ئای‌ ئه‌وه‌ هاتم"ه‌ دروست كرا، ئه‌ویش راست له‌ كاتێكدا كه‌ توركیا خۆی‌ میوانداری‌ كونفرانسێك ده‌كا كه‌ بۆ سه‌قامگیری‌‌و ئاسایشی‌ عێراق‌و به‌ تایبه‌ت ده‌ور‌و نه‌قشی‌ وڵاتانی‌ دراوسێ ده‌به‌سترێ‌، ئاماژه‌ به‌ وه‌ ده‌كا ئه‌م جاره‌یان توركیا به‌ بیانووی‌ پ.ك.ك، ئامانج‌و ته‌ماحی گه‌وره‌تری‌ هه‌یه‌. له‌ سه‌روی‌ ئه‌و ئامانجانه‌ی‌ كه‌ توركیا ده‌یهه‌وێ‌ به‌و هه‌ڕه‌شانه‌‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بوو‌و دۆخه‌كه‌ مه‌جالی‌ پێدا، به‌ كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ بپێكێ‌، لاواز كردن‌و له‌ باربردنی‌ ده‌سكه‌وته‌كانی‌ كوردستانی‌ باشووره‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌تره‌ له‌ گریلاكانی‌ پ.ك.ك. له‌ ناو ئه‌و وڵاتانه‌ی‌ كه‌ كوردستان به‌ سه‌ریاندا دابه‌شكراوه‌ توركیا به‌ ئایدۆلۆژی‌ كه‌مالیسمه‌كه‌یه‌وه‌، سه‌رسه‌ختترین‌و كه‌لله‌ ره‌قترینیانه‌.

توركیا به‌ هیستریای‌ دژه‌ كورد‌و نیگه‌رانی‌ له‌ پێكهاتنی‌ هه‌لومه‌رجێكی‌ له‌ بار بۆ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد له‌ عێراق، رێگه‌ی‌ نه‌دا ئامریكا له‌ خاكی‌ توركیا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ هێز‌و هێنانیان بۆ عێراق به‌ مه‌به‌ستی‌ رووخانی‌ رژیمی‌ دیكتاتۆری‌، كه‌ڵك وه‌رگرێ‌. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی‌ توركیا هه‌ڵبه‌ت نه‌یتوانی‌  ئامریكا له‌ بڕیاری‌ داگیركردنی‌ عێراق و گۆڕینی‌ سیسته‌می‌ سیاسییه‌كه‌ی‌، پاشگه‌ز كاته‌وه‌‌و نه‌ سه‌دامیش نه‌جات دا، به‌ڵام ئاكامێكی‌ زۆر نێگه‌تیڤی بۆ توركیا وه‌ك دۆست‌و هاوپه‌یمانی‌ له‌مێژینه‌ی ئامریكا و ئه‌ندامی‌ ناتۆی لێكه‌وته‌وه‌‌و ئه‌و وڵاته‌ی‌  تا راده‌یه‌كی‌ زۆر خسته‌ په‌راوێزه‌وه‌‌و كاریگه‌رییه‌كی‌ ئه‌وتۆی‌ له‌ سه‌ر ره‌وتی‌ رووداوه‌كان له‌ عێراق نه‌ما. نزیك كه‌وتنی‌ مۆڵه‌تی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ عێراق‌و ئه‌گه‌ری‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان، توركیا و كه‌مالیسته‌كانی وه‌ك مه‌یلێكی‌ هێشتا زۆر گه‌وره‌ له‌كۆمه‌ڵگای‌ توركیا هانده‌دا كه‌ هه‌وڵێكی‌ زۆرتر بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌نگ‌و سه‌دایه‌كی‌ زۆرتریان له‌ دیاریكردنی‌ داهاتووی سیاسی عێراق هه‌بێت. ئه‌وه‌ له‌ كاتیكدایه‌ كه‌ گرژییه‌كانی‌ ئامریكا‌و رۆژئاوا له‌گه‌ڵ‌ ئێران رۆژ له‌گه‌ڵ‌ رۆژ تووندتر ده‌بێته‌وه‌‌و له‌ هه‌ر ته‌كان‌و شه‌كانێكی‌ گه‌وره‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ ئێران، مه‌ترسی‌ ئه‌وه‌ ده‌ڕوات كه‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ له‌ كوردستان ئه‌م جاره‌یان له‌رۆژهه‌لات هه‌لومه‌رجێكی‌ له‌بار بۆ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد بخوڵقێنێ‌و كێشه‌ی‌ كورد بباته‌ ئاستێكی‌ دیكه‌. سه‌ردانی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتی‌ توركیا بۆ ئێران ته‌نیا كایه‌ كردن به‌ كارتی‌ ئێران بۆ ترساندنی‌ ئامریكا‌و وه‌رگرتنی‌ ئیمتیاز نیه‌. واقعییه‌ت ئه‌وه‌یه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ تورك له‌و وڵاته‌ به‌ گشتی‌‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌ربازی‌ به‌ تایبه‌ت ره‌وتی‌ رووداوه‌كان له‌ ناوچه‌ به‌ قازانج‌و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان نابینن. ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ كه‌ ده‌سكه‌وتی‌ باشی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌م دوایانه‌ به‌ ده‌ست هێناوه‌، هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ ده‌دات كه‌ به‌ ده‌ستپێشخه‌ری‌ خۆی‌ كێشه‌ی‌ پ.ك.ك. یه‌كلایی‌ كاته‌وه‌‌و به‌هانه‌ له‌ ئه‌رته‌ش‌و كه‌مالیسته‌كان ببڕێ‌. به‌ هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌رتك لایه‌ن هه‌ڵوێستێكی‌ ده‌مارگرژانه‌‌و چه‌قبه‌ستویان به‌رامبه‌ر به‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد هه‌یه‌. په‌لاماری‌ سه‌ربازی‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌گه‌رچی‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا بۆ لاواز كردنی‌ كورد ئه‌نجام ده‌درێ‌، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا زۆر ئاكامی‌ به‌ دژی‌ ئامریكا و زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ رۆژئاوا كه‌ سه‌قامگیری‌ سیاسی‌ له‌ عێراق له‌ سه‌ره‌كیترین سیاسه‌تیانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌وڵێكه‌ چڕ‌وپڕ له‌ هه‌موو لایه‌نێك‌و له‌ سه‌روی‌ هه‌موویان ئامریكا له‌ ئارادایه‌ تا به‌ هه‌ر جۆرێك بووه‌ نه‌هێڵن توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ بۆ سه‌ر پ.ك.ك. له‌ خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ كرده‌وه‌ ده‌ربێنێ.

له‌ كوردستانی‌ ئێران جه‌ماوه‌ری‌ خه‌ڵك به‌ حیزبه‌ سیاسییه‌كانیشه‌وه‌، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كورد له‌ هه‌ریمی‌ كوردستان به‌ گشتی‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خۆیان‌و ئامانجه‌كانی‌ خۆیانی‌ ده‌بینن‌و هه‌ر به‌و پێیه‌ش هه‌ڵوێست گیراوه‌. كاردانه‌وه‌كانی‌ ئه‌و هێرشه‌ له‌ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی‌ كوردی‌ له‌ ئێران له‌ دوو روانگه‌وه‌ ده‌توانێ‌ بخرێته‌ به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌. یه‌كه‌م ئه‌و پرسیاره‌ دێته‌ ئاراوه‌، ئایا به‌ هاتنی‌ توركیا بۆ ناو خاكی‌ هه‌ریمی‌ كوردستان، به‌ پێی‌ ئاڵۆزییه‌ك كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ دێته‌ پێشه‌وه‌، ئێرانیش پژاك ناكاته‌ بیانوو تا به‌  جۆرێك داواكارییه‌ك له‌ حكوومه‌تی‌ عێراق‌و به‌ تایبه‌ت حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ سه‌ر بنه‌مای‌ ته‌سك كردنه‌وه‌ی جێپێ به‌ ئۆپۆزیسیونی‌ كوردی‌، بهێنێته‌ ئاراوه‌. تا ئێستا ئێران چه‌ند جار ده‌نگی‌ هه‌ڵبڕیوه‌ به‌ڵام وادیاره‌ گوێبیستێكی‌ زۆری‌ نه‌بووه‌‌و نه‌یتوانیوه‌ مه‌به‌ستی‌ خۆی‌ بكاته‌ ئه‌جێندای‌ رۆژ. ده‌نگی‌ ئێران له‌ كونفرانسی‌ ئه‌ستامبول ده‌نگێكی‌ كز‌و لاواز بوو و دانوستانه‌كانی‌ ئامریكا‌و توركیاش یه‌كێك له‌ مه‌به‌سته‌كانی‌ بێگومان دور خستنه‌وه‌ی‌ توركیا له‌ ئێران به‌ تایبه‌ت له‌ كێشه‌كانی‌ ئه‌م دوایانه‌ بووه‌.

كاردانه‌وه‌ی‌ دووهه‌می‌ هاتنی‌ توركیا بۆ ناو عێراق هه‌ر له‌ ئیستاوه‌ دیاره‌، واته‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ ده‌نگی‌ شوڤێنیزمی‌ نه‌ته‌وه‌ باڵاده‌سته‌كانی‌ عه‌ره‌ب‌و تورك به‌ دژی‌ كورد‌و بزووتنه‌وه‌كه‌ی‌. بۆ كوردستانی‌ ئێران دراوسێیه‌تی مێژوویی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد له‌گه‌ڵ‌ ئازه‌ریه‌كان، واته‌ سنووری‌ هاوبه‌ش، كۆمه‌ڵێك گوند‌و شاری‌ هاوبه‌ش‌و تێكه‌ڵ‌ له‌ كورد‌و تورك، دۆخه‌كه‌ بۆ بزووتنه‌وه‌ی‌ رزگاریخوازانه‌ی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ كوردستانی‌ رۆژهه‌ڵات هه‌ستیارتر ده‌كات. لایه‌نێكی‌ حاشاهه‌ڵنه‌گری‌ كه‌مالیسم له‌ توركیا سیاسه‌تی‌ پان توركیسمێكی‌ به‌رچاوته‌نگه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌ن هێزی‌ پێشكه‌وتنخوازی‌ ئازه‌ری‌‌و رووناكبیرانیان به‌ وریایی‌و هه‌ست به‌ به‌رپرسایه‌تییه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ له‌گه‌ڵ‌ نه‌كرێ‌، ده‌بێته‌ خه‌سارێكی‌ گه‌وره‌‌و له‌ جه‌سته‌ی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ له‌ ناوه‌رۆك ئازادیخوازانه‌ی‌ خودی‌ ئازه‌ربایجان‌و له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وانیش له‌ هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته‌كانی‌ ئێران‌و به‌ تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد. ئه‌وه‌ كه‌ كولتووری‌ زاڵ له‌ كۆمه‌ڵگادا كولتوری‌ چینه‌ باڵاده‌سته‌كانه‌ بۆ ئێمه‌ ته‌نیا دروشمێك بۆ هێوركردنه‌وه‌و گوتاری‌ توندوتیژ نیه‌. ئه‌و راستییه‌ له‌ هه‌مان كاتدا هه‌ڵویستێكی‌ زانستیانه‌یه‌ كه‌ رووداوه‌ گه‌وره‌كانی‌ مێژوو سه‌لماندویانه‌. ته‌نانه‌ت له‌ توركیاش كه‌ له‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئێران‌و وڵاتانی‌ عه‌ره‌ب، ئایدۆلۆژی‌ كه‌مالیسم زۆرتر چۆته‌ ناو قوڵایی‌ چین‌وتوێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا، ئه‌و راستییه‌ خه‌وشدار ناكا. ئیعتراز‌و ره‌خنه‌یه‌ك كه‌ له‌ هێرشی‌ توركیا ده‌گیرێ‌ ده‌بێ‌ رووبه‌ڕووی‌ ده‌وڵه‌تی‌ توركیا‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئه‌و وڵاته‌ بكرێته‌وه‌. هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ له‌ ئێران‌و له‌ هه‌ركام له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی‌ كورد تێیاندا ده‌ژی‌، ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌‌و هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانن كه‌ ده‌بێ بكه‌ونه‌ به‌ر هێرشی‌ ره‌خنه‌‌و ئیعتراز‌و خه‌بات. ئه‌و ده‌نگه‌ ناڕه‌سه‌ن‌و ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ له‌ دژی‌ كورد ره‌نگه‌ هێشتا زۆر به‌رز نه‌بێ‌ به‌ڵام ده‌بێ‌ بزانین به‌م پڕۆپاگه‌ندانه‌ی دژی كورد، نابێ‌ به‌ هه‌مان ده‌نگ‌و به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن به‌ هه‌مان ده‌سته‌واژه‌ به‌ره‌وڕوو بینه‌وه‌. لێره‌ ته‌نیا كێشه‌ی‌ پڕه‌نسیپ نیه‌ به‌ڵكو مه‌سڵه‌حه‌تی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ رزگاریخوازانه‌ی كورد واده‌خوازێ‌ كه‌ له‌ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پڕۆپاگه‌نده‌ی‌ شوڤێنیستی‌، ده‌بێ‌ به‌ چه‌كی‌ زانست‌و به‌ ئاگا كردنه‌وه‌ بێینه‌ مه‌یدان. وه‌ك ئه‌و نووسه‌ره‌ ژیره‌ی‌ كورد كه‌ له‌ وه‌ڵامی‌ رووناكبیرێكی‌ ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی‌ عه‌ره‌ب كه‌ كوردی‌ به‌ چاوساغی‌ ئامریكاییه‌كان بۆ داگیركردنی‌ عێراق تومه‌تبار كرد، زۆر خوێنساردانه‌ وه‌بیری‌ خسته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌به‌كان بوون كه‌ پایه‌گاو خاكی‌ خۆیان له‌ ئیختیار هێزی‌ ئامریكا نا‌و قه‌ته‌ر بو به‌ گرینگترین ناوه‌ندی‌ فه‌رمانده‌یی ئامریكایی‌ له‌ كاتی‌ شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ‌ سه‌دام حوسه‌ین.

 


نوشته شده در شنبه نوزدهم آبان 1386 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

شاری مە هاباد
مهاباد

 

ڕۆژی چوار شە مە  ڕێکە وتی 14\8\1368کە سێک بە ناوی

ڕ‌ه ‌حمان حسێن زادە کوری فە خرە دین کە تە مە نی 29

ساڵە و خە ڵکی شاری مە هاباد گە رەکی بە ری شیلانە

بانگهێشتی ئیدارە ی ئیتلاعتی ئە م شارە کرا. پێشتریش

هێزە کانی رژیم گوشاریان خستبوە سە ر ئە م بنە ما ڵە یە

بە هۆی بە شدار بوونی کورێکی ئەم بنە ما ڵە یە لە یە کێک

لە پارتە کوردیە کانی نە یاری رژیم.


نوشته شده در چهارشنبه شانزدهم آبان 1386 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

2 سال حبس برای یک زندانی بوکانی

Zindan

دادگاه انقلاب شهر مهاباد یک زندانی بوکانی به نام سمکو قادرپور را به تحمل 2 سال دیگر حبس تعزیری محکوم کرد.

نامبرده که بیش از دو سال است در زندان بسر می برد و پیشتر از سوی دادگاه انقلاب مهاباد به اتهام عضویت در یکی از احزاب کرد اپوزیسیون به تحمل 11 سال حبس محکوم شده بود ، اخیراً با طرح اتهامات جدیدی از قبیل تبلیغ علیه نظام و.... در قالب پرونده ای دیگر ، از سوی دادگاه انقلاب مهاباد به تحمل 2 سال حبس تعزیری محکوم شده است.
خبرگزاری موکریان


نوشته شده در یکشنبه سیزدهم آبان 1386 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

که‌مپه‌ینی خوێندکارانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان

                       دژ به‌ ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا

http://www.nabohersh.blogfa.com


نوشته شده در جمعه یازدهم آبان 1386 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

که‌مینه

که‌مینه‌ی پێشوی ناو کۆمه‌ڵه‌و چوون

بۆ قه‌ندیل ؟ !

که‌مینه‌ی پێشوی ناو کۆمه‌ڵه‌و چوون بۆ قه‌ندیل ؟ !
کاریکاتۆرێک له‌باره‌ی به‌ڵینه‌کانی  رێبه‌رانی که‌مینه‌ی پێشوی ناو کۆمه‌ڵه‌ به‌ ئه‌ندامه‌کانیان بو رۆیشتن بو قه‌ندیل تکایه‌ بو دیتنی ئه‌م کاریکاتۆره‌ ئه‌م لینکه‌

نوشته شده در جمعه یازدهم آبان 1386 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

سه‌رلێشیواوی

ناهۆمێدی و سه‌رلێشیواوی ریزه‌کانی "که‌مینه‌ی "

پێشوی ناو کۆمه‌ڵه‌ی گرتوه‌ته‌وه‌

ناهۆمێدی و سه‌رلێشیواوی ریزه‌کانی "که‌مینه‌ی " پێشوی ناو کۆمه‌ڵه‌ی گرتوه‌ته‌وه‌
ناهۆمێدی و سه‌رلێشیواوی ریزه‌کانی "که‌مینه‌ی " پێشوی ناو کۆمه‌ڵه‌ی گرتوه‌ته‌وه‌ به‌ پێ هه‌والێک که‌ له‌ لایه‌ن یه‌کێک له‌ کادره‌کانی که‌مێنه‌ی پێشوی ناو کۆمه‌ڵه‌ که‌ نه‌ی ویست ناوی ئاشکرا بکرێت به‌ ده‌ستمان ...

نوشته شده در جمعه یازدهم آبان 1386 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

میزگرد رادیو فرانسه‌ با

رفیق عبداڵڵه‌ مهتدی

[فارسی]

 

نوشته شده در جمعه یازدهم آبان 1386 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

2راپۆرت لە مە هاباد
                                       

له‌مه‌هاباد2چه‌کداری‌نه‌ناسراوگیران

له‌هه‌واڵێکداکه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، له‌ ماوه‌ی ڕۆژه‌کانی ڕابڕدوو دا له‌ نیزیک ئاوایی  عیساکه‌ند ی سه‌ر به‌ مه‌هاباد دوو چه‌کداری نه‌ ناسراو به‌ تفه‌نگه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ڕ‌ژیمی ئێران گه‌ماڕۆ دراون و گیراون  --------------------------------------------------------------------      

له‌ مه‌هاباد نووسه‌رێک گیرا

له‌ مه‌هاباده‌وه‌ ئاگادار کراین له‌ حه‌وتووی رابردوو دا له‌ نێوان بۆکان بۆ مه‌هاباد نووسه‌رێکی کورد به‌ ناوی یوسف کاکه‌ مه‌می پاش بێحورمه‌تی ولێدانی زۆر له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی رژیمه‌وه‌ ده‌ست  گیر وبۆ شوێنێکی نادیار گوازراوه‌ته‌وه‌www.zrebarp.org


نوشته شده در جمعه یازدهم آبان 1386 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت