
وتووێژی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ هاوڕێ ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌دی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
ئه‌وان كه‌مینه بوون، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌یان ده‌ویست
ئاسۆی ڕۆژهه‌لاَت: هاوڕێ ئه‌نوه‌ر ئێوه وه‌ك ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندیی و وه‌ك كه‌سێك كه له سه‌رده‌می كێشه‌كانی كه‌مینه پێش جیابوونه‌وه‌یان له كۆمه‌ڵه له گه‌ڵ لایه‌نی سێیه‌م به‌شداری راسته‌وخۆی وتوێژه‌كان و روداوه‌كان بووی، پێتان وایه ئه‌گه‌ر چاوپێداخشاندنێك له لایه‌نه جیاوازه‌كانیدا بكه‌ین چه‌نده لایه‌نی كه‌مینه له‌و كاته‌دا هه‌وڵی یه‌كگرتنه‌وه‌یاندا؟، وه ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌و كه‌مینه‌وه‌و به به‌شداری ناوبژیوانان هاته ئاراوه هۆی چی بوو كه‌مینه ئیلتزامی پێوه نه‌كردو سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه بۆ چی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌دی: له ولاَمی پرسیاره‌كه‌تاندا پێویسته بڵێم كه ئه‌و پرسیاره‌ی ئێوه له راستیدا پێویستی به رونكردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌یه‌كه كه له وڵامی یه‌ك پرسیار زیاتر هه‌ڵده‌گرێ بۆیه من سه‌ره‌تا ناچارم هه‌ندیك بگه‌ڕێمه دواوه.
به باوه‌ڕی من كێشه‌كان و دواتریش سه‌رهه‌ڵدان ودروست بوونی كه‌مینه‌ی ناو كۆمه‌ڵه ناتوانین بیگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی ئاخر وه‌یا ته‌نانه‌ت سه‌رده‌می كونگره‌ی یازده‌ی كۆمه‌ڵه‌ش، ئه‌و چه‌ند كه‌سه له كومیته‌ی ناوه‌ندی و كه‌سانێكی دیكه‌یان له خواره‌وه‌ی ئه‌وان ده‌مێك بوو خه‌ریكی كۆ كردنه‌وه‌ی هێزو پیلانگێڕی بوون له ناو خۆی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه‌دا. ئه‌وان ژێر به ژێر‌و به شێوه‌ی غه‌یره ته‌شكیلاتی و به دوور له هه‌موو به‌هاو پره‌نسیپه به نرخه‌كانی حیزبی ئێمه چ له ریكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چ له ناو هێزی پ م هه‌ر به راستی كاریان بۆ دروستكردنی ته‌شكیلاتێكی نهێنی له نێو كۆمه‌ڵه‌دا ده‌سپێكردبوو. به داخه‌وه ئه‌و پیلانه‌یان ئاخره‌كه‌ی توانی ئاڵۆزییه‌ك سازبكاو سه‌ره‌نجامیش تا راده‌یه‌ك زه‌ربه‌ی خۆی له كۆمه‌ڵه بدا. له وڵامی به‌شێك له پرسیاره‌كه‌تاندا سه‌باره‌ت به هه‌وڵی ئه‌وان بۆ یه‌كگرتنه‌وه ده‌توانم به دڵنیاییه‌وه به ئێوه و خوێنه‌رانی ئاسۆی رۆژهه‌لاَتیش بڵێم نه‌ك هیچ هه‌نگاویكیان بۆ یه‌كگرتنه‌وه هه‌ڵنه‌گرت به پێچه‌وانه رۆژ به‌رۆژ هه‌وڵیان ده‌دا كه‌لێنه‌كه زیاتر گه‌وره بكه‌نه‌وه‌و هیوایه‌ك به مانه‌وه‌ی خۆیان له كۆمه‌ڵه‌دا و خه‌باتی هاوبه‌ش پێكه‌وه نه‌هێلن. ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان و ئه‌و ژماره خه‌ڵكه‌ی له‌گه‌ڵیان كه‌وتبوون به ته‌واوی ساغ بكه‌نه‌وه زۆر جار ته‌نانه‌ت ره‌حمیان به مێژووی خه‌بات و فیداكاری كۆمه‌ڵه نه‌ده‌كرد و به تایبه‌تی له لای ئه‌فرادی سه‌ر به خۆیان به‌پێچه‌وانه نیشانیان ده‌داو مێژووی كۆمه‌ڵه‌یان به‌خراپه وپڕ له هه‌ڵه باس ده‌كرد. كه‌سانێ كه به‌م قه‌ناعه‌ته گه‌یشتبوون چۆن ده‌توانن هه‌وڵ بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه بده‌ن.
ئه‌وان نه‌یانده‌توانی هه‌وڵی یه‌كگرتنه‌وه بده‌ن چونكه له ناوخۆیاندا به‌رنامه‌و پرۆژه‌كه پێشتر دارژابوو وه كاری بۆ كرابوو، زۆر جار ئینسان هه‌ستی به‌وه ده‌كرد كه ئه‌وان ته‌نانه‌ت له به‌ر بێباوه‌ڕی به یه‌كتری به‌ڵێننامه‌یان له‌ناو خۆیاندا ئیمزا كردبێ كه هه‌ر كامیان پاشگه‌ز ببێته‌وه له‌و به‌رنامه‌و پرۆژه‌یه، باقیه‌كه‌یان ده‌قی پیلان و پرۆژه‌كه ئاشكرا بكه‌ن. پرۆژه‌كه‌شیان له‌سه‌ر بنه‌مای فكری وجیاوازی سیاسی و قازانجی كۆمه‌ڵه‌و بزوتنه‌وه‌كه نه‌هاتبووه ئاراوه، ته‌نیا مه‌سڵه‌حه‌تی شه‌خسی و به ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵات رێبه‌رانی كه‌مینه‌ی پێكه‌وه كۆكردبوه‌وه‌و ئاره‌زوی ئه‌وانی به دیده‌هێنا. ئه‌م ئاره‌زوه‌ش به شێوه‌ی دێمۆكراتیك‌و له‌پرۆسه‌ی ململانێی فكری و سیاسی‌و به ده‌نگدان بۆ ئه‌وان به‌ده‌ست نه‌ده‌هات، بۆیه ئه‌وان له روانگه‌ی خۆیانه‌وه به قه‌ناعه‌ت گه‌یشتبوون هه‌ر به‌و ئاراسته‌یه‌یدا به‌رن. ئه‌وان پێش وتوویژه‌كانیش بڕیاری كۆتاییان دابوو جیاببنه‌وه‌و تا له جێگایه‌كی دیكه‌و به جۆرێكی دیكه له ده‌وری یه‌ك كۆببنه‌وه‌و رێكخراوی خۆیان ساز بكه‌ن. ئه‌وه نه‌ك بۆ ئێمه، بۆ هه‌یئه‌تی ناوبژیوانیش و بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه به جۆرێك له نزیكه‌وه ئاگادار بوون روون بوو كه ئه‌وان بڕیاری خۆیان داوه. كه‌مینه له زمان عومه‌ر ئیلخانیزاده‌وه بۆ چه‌نده‌مین جار به حوزوری ناوبژیوانان رایگه‌یاند كه ئێمه جیا ده‌بینه‌وه و ئه‌و تاوانه قه‌بووڵ ده‌كه‌ین. ته‌نانه‌ت شه‌خسی ئیلخانیزاده ووتی ره‌نگه بڵێین ئه‌وه خیانه‌ته، با مێژوو ئه‌و خیانه‌ته به ناوی منه‌وه تۆمار بكا من ئه‌و جیابونه‌وه‌یه هه‌ر ده‌كه‌م. ئایا كه‌سێك ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حیزبێك و بزوتنه‌وه‌یه‌كی بوێت ده‌توانێ به‌مجۆره بڕیار بدا‌و هه‌ڵوێست بگرێ؟ ئه‌وان ئیلتزامیان به هیچ یاسا‌و رێسایه‌كی ته‌شكیلاتی نه‌ده‌كرد. بۆ خۆتان باش ده‌زانن له چه‌ند مانگ پێش رۆیشتنیان له كۆمه‌ڵه چه‌ند كه‌سێكیان نه‌بێ كه له قامكه‌كانی ده‌ستێ زیاتر نه‌بوون باقی كه‌سه‌كانی ئه‌وان ته‌نانه‌ت له و ئۆرگانانه‌ش كه به ده‌ستی خۆیانه‌وه بوو وه‌ك په‌یوه‌ندیه‌كان ، راگه‌یاندن و.... هیچ كاریكیان نه‌ده‌كرد، هه‌تا حازر نه‌بوون له كاری پاراستندا به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه (نگهبانی و.....) به‌شداری بكه‌ن ، له جێگه گشتیه‌كاندا وه‌ك ئاشپه‌زخانه ، نانه‌واخانه و كاری خزمه‌تگوزاری دیكه كه كاری جه‌معی پێویست بوو به هیچ جۆر به‌شدار نه‌ده‌بوون ، ئه‌موالی ته‌شكیلاتیان ده‌شكاند و خراپیان ده‌كرد، نهێنی حیزبی و ته‌شكیلاتیان ده‌دركاند، ته‌نانه‌ت رۆژو سه‌عاتی ده‌سپێكردنی كۆنگره‌یان خسته سه‌ر ئینته‌رنێت، درۆ‌و بوختانیان بۆ كۆمه‌ڵه‌و رێبه‌ریه‌كه‌ی هه‌ڵده‌به‌ست، رۆژهه‌ڵات تی ڤی كه ده‌نگ وره‌نگی خه‌ڵكی كوردستانی رۆژهه‌لاَت بوو تاڵانیان كرد‌و بوونه هۆی داخرانی ئه‌و میدیا ئازاده‌و به‌م كاره‌شیان ئاره‌زوی نه‌یارانی كۆمه‌ڵه‌و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردیان له كوردستانی رۆژهه‌ڵات به‌دیهێنا، هه‌وڵیاندا ستۆدیوه‌كه‌ی ئێره‌ش تاڵان بكه‌ن كه به خۆشیه‌وه بۆیان نه‌كرا.یه‌كه‌م شه‌ڕه جنێو‌و پێكهه‌ڵپژان له ناو ئۆردوگاكانی كۆمه‌ڵه ئه‌وان ده‌ستیان پیێكرد. كه‌مینه له دوای كونگره‌ی یازده‌وه شیعاریكیان هه‌بوو به راستیش عه‌مه‌لییان كرده‌وه ئه‌ویش وه‌ك خۆیان ده‌یانووت هه‌وڵدان بۆ رووخانی كۆمه‌ڵه به سه‌ر ئه‌م ره‌هبه‌ریه‌دا بوو. به‌م حاڵ و كردارانه‌شیانه‌وه كه چی ئه‌وان باسی چاكسازی وگه‌شه‌یان ده‌كردو كۆمه‌ڵه‌و ڕێبه‌ریه‌كه‌یان به گه‌نده‌ڵ ودژی چاكسازی ناو ده‌برد، له راستیدا ئه‌وان نه له كاتی خۆیدا خۆلقێنه‌ری بیری چاكسازی بوون وه نه باوه‌ڕیان به چاكسازی هه‌بوو به‌لاَم چاكسازییان به مه‌به‌ست و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسیدا له بار برد‌و وشه‌ی چاكسازی وگه‌شه‌یان به‌و كرده‌وانه‌یان له پێش چاو خه‌لك ناشیرین كرد، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان سه‌رچاوه‌ی په‌ره‌پێدان و جێخستنی فه‌رهه‌نگی ناوچه‌گه‌ری، ئه‌خلاقی ناشۆڕشگێری ، پاشقول لێدان و درۆ‌و بوختان و كۆمه‌لێك فه‌رهه‌نگی دیكه بوون كه كۆمه‌ڵه به‌و راده‌یه له مێژووی خۆیدا به دوور بووه لێی و به خۆیه‌وه نه‌یدیبوو.
به حه‌قیقه‌ت ئه‌وان لایه‌نگری ئیسلاحات وچاكسازیخواز نه‌بوون ، ئه‌وان تێكده‌رو روخێنه‌ر بوون. من بۆ خۆم كه ئه‌و كاته سه‌رپه‌ره‌شتی كاروباری ئیجرایی ته‌شكیلاتی بووم له سه‌رده‌می كێشه‌كاندا لانیكه‌م چوارجار ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌م كۆ كردوته‌وه‌و رێبه‌رانی كه‌مینه به ئازادی قسه‌یان بۆ كردوون. له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانیشدا كه‌مینه به سه‌راحه‌ته‌وه رایانگه‌یاندووه كه ئێمه كێشه‌یه‌كی سیاسیمان نییه ئه‌و قسانه‌م به ده‌نگی ئیلخانیزاده‌و خه‌ڵكی دیكه‌شیان هه‌یه، ته‌نانه‌ت لایه‌نی ناوبژیوان بۆ چه‌نده‌مین جار له عومه‌ری ئیلخانیزاده‌یان پرسیار كرد كه ئه‌گه‌ر جیاوازی سیاسیتان هه‌بێ ره‌نگه رێككه‌وتن ئاسان نه‌بێ به‌ڵام هه‌موو جارێك ئه‌ویش دوپاتی كردوه‌ته‌وه كه ناكۆكی سیاسیمان نییه، دیاره ئه‌گه‌ر ناكۆكی سیاسیی نه‌بێ ته‌نیا كێشه‌ی ته‌شكیلاتی و شه‌خسی ده‌مێنێته‌وه ئه‌وانه‌ش بۆ ئه‌وه نابن حیزبێكی پێ تووشی كێشه‌و ئاڵۆزی تا راده‌ی لێكدابڕان بكه‌ی، به مه‌رجێك به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و بزوتنه‌وه‌كه له سه‌رو به‌رژه‌وندی شه‌خسی وه بێ.
هه‌ر سه‌باره‌ت به به‌شێكی دیكه‌ی پرسیاره‌كه‌تان كه بۆ چی كه‌مینه ئیلتزامیان به ئه‌و رێككه‌وتنانه‌وه نه‌كرد به بڕوای من چه‌ندین هۆكاری هه‌بوو.
یه‌كه‌م : ئه‌وان له كونگره‌ی 11 دا شانسی خۆیان تاقیكردبوه‌وه كه به هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دیموكراتیك تاقه كه‌سێكیشیان نایه‌ته كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و كاتانه‌ی باسی هه‌ڵبژاردن بوو یه‌ك كه‌سیشیان خۆیان كاندید نه‌كرد، به‌لاَم كاتێ هاوڕێ عه‌بدوڵڵای موهته‌دی داوای كرد له به‌ر ئه‌و وه‌زعه تایبه‌ته كه هاتووه‌ته پێش و له به‌ر مه‌سڵه‌حه‌تی گشتی كۆمه‌ڵه هه‌ر هه‌مان كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆنگره‌ی 10 هه‌ڵبژیرینه‌وه تاقه كه‌سێكیان ده‌ستیان به‌رز نه‌كرده‌وه بلێین ئێمه نایكه‌ین خۆ ریفۆرمه‌كه‌مان به‌دی نه‌هاتووه له به‌ر ئه‌وه‌ی دڵنیابوون تازه ده‌نگ ده‌هێننه‌وه. به‌ڵام ئه‌وان تازه ته‌رح وپیلانه‌كه‌یان له ناو ته‌شكیلاتدا ئاشكرا ببوو ده‌یانزانی رێژه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی سه‌ر به‌وان له‌م كۆنگره‌یه‌دا له كۆنگره‌ی 11 ش كه‌متر ده‌بێ ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنه‌كه بپارێزن ده‌بوو له هه‌ڵبژاردن و كۆنگره‌دا به‌شداری بكه‌ن ئه‌مه‌شیان به قازانجی به‌رنامه‌كه‌ی خۆیان نه‌ده‌زانی بۆیه پێویست بوو ئیلتیزام به‌و رێكه‌وتنه‌وه نه‌كه‌ن و وه‌زعه‌كه تێكبده‌نه‌وه‌و بیانوویه‌ك بۆ به‌شداری نه‌كردن له كۆنگره‌دا بدۆزنه‌وه .ئه‌وان كه‌مینه بوون به‌ڵام داوای ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌یان ده‌كرد. ئێمه هه‌موو خاڵه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه‌مان به ته‌واوی جێبه‌جێكرد به‌ڵام ئه‌وان به پێچه‌وانه نه‌ك هیچ خاڵیكیان جێبه‌جێ نه‌كرد به‌ڵكو ته‌واوی رێكه‌وتنه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه .
خالێكی دیكه كه هۆكار بوو بۆ هه‌ڵوشانه‌وه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه ، ئه‌و قه‌وڵ وبه‌ڵێنانه بوو كه پێشتر له ناوخۆیاندا به یه‌كترییان دابوو ، پابه‌ندبوونیان به رێكه‌وتنه‌كه ده‌بووه هۆی ئه‌وه كه كه‌سانێكی خۆیان لێیان دوركه‌ونه‌وه‌و كه‌لێنێك له ناو ریزه‌كانیاندا ساز ببێ و بێباوڕیه‌كه له ناوخۆیاندا به كرده‌وه ده‌رده‌هات، به بڕوای من ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بوو.
گرفتێكی دیكه‌ی كه‌مینه ئه‌وه بوو كه هیچ شتێكی خراپ نه‌مابوو به كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ڵێین، درۆ‌و بوختان نه‌ما به رێبه‌ری كۆمه‌ڵه نه‌وترابێ ، زمانی كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكی نه‌یاریان له كۆمه‌ڵه كردبوه‌وه كه به‌شێك له‌و كه‌سانه زه‌عیف بوونی كۆمه‌ڵه ئاره‌زوی دێرینه‌یان بوو.
بۆ نمونه ئه‌وان ئه‌گه‌ر ریكه‌وتنه‌كه‌یان درێژه بدایه‌و له كۆمه‌ڵه‌دا بمایه‌نه‌وه سه‌باره‌ت به تالانكردنی ستودیوی رۆژهه‌ڵات و‌ڵامیان چ ده‌بوو؟ ئه‌وان ده‌بوو وڵام به زۆر شت بده‌نه‌وه له ماوه‌ی دوو ساڵی رابووردودا كردبوویان بۆیه باشترین ڕێگا بۆ وڵام نه‌دانه‌وه‌و ده‌رباز بوون له‌و وه‌زعه‌ی تێیكه‌وتبوون، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌و گرتنه‌به‌ری رۆیشتن بوو له كۆمه‌ڵه. به بڕوای من ئه‌وانه هۆی سه‌رنه‌كه‌وتنی پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه بوون.
ئاسۆی رۆژهه‌ڵات: هه‌روه‌ك بۆ خۆتان ده‌زانن ریبَه‌رانی كه‌مینه له زۆر جێگا باسی ئه‌ویان كردووه كه گوایه كۆمه‌ڵه له كاتی كێشه‌كاندا رێگه‌ی نه‌داوه ئه‌وان نه‌زه‌راتی خۆیان ده‌ربڕن وئازادییه‌ك بۆ قسه‌كردنیان نه‌بووه ئه‌مه تا چه‌ند راسته؟
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌دی: ئه‌وه یه‌كێك له گه‌وه‌ره‌ترین چه‌واشه‌كارییه‌كانیانه. نه‌خیر ئه‌وه راست نییه و بێگومان خۆیان زیاتر له هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانن ئه‌وه چه‌نده ناراسته. ره‌نگه كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه بێ و ئه‌و هات وهاوارو قسانه‌ی ئه‌وانی بیستبێ بكه‌ویته گومانه‌وه بڵێی كۆمه‌ڵه وای لێ هاتبێ رێگا به ئه‌ندامانی خۆی نه‌دا قسه بكه‌ن و نه‌زه‌راتیان ده‌ربڕن. به‌ڵام من ده‌پرسم كام حیزب له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بێجگه له كۆمه‌ڵه مافی كه‌مینه‌ی له پێره‌وی ناوخۆیدا گونجاندووه؟ خۆ كه‌سێك ئه‌مه‌ی به زۆر پێنه‌كردین هه‌م ئاگاهانه و هه‌م به باوه‌ڕه‌وه ئه‌م خاڵه‌مان گونجاند به كرده‌وه‌ش به‌ڕێوه‌مان برد. من به به‌ڵگه‌وه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنم كه ئه‌وان راست ناكه‌ن. مه‌گه‌ر كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خۆیدا كه به چه‌ندین مانگ پێش رۆیشتنی كه‌مینه گیرا كه‌سێكی كه‌مینه‌ی دیارینه‌كرد بۆ دانانی بلاوكراوه‌یه‌كی ناوخۆیی تاهه‌ركه‌س ئه‌گه‌ر شتێكی هه‌یه له‌ویدا بلاَوی كاته‌وه؟، ئایا ئه‌مه ڕێگه نه‌دانه یا ته‌شویق كردنه بۆ ده‌ربڕینی نه‌زه‌رات و بیروڕای جیاواز؟. به‌ڵام بۆ خۆیان هیچ باوه‌ڕیان به‌م شێوه كاره نه‌بوو بۆیه یه‌ك ژماره‌شیان ده‌رنه‌كرد. فایلی ده‌نگی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه بۆ كه‌مینه و له ناو ته‌شكیلاتدا گیراوه ئێستاش له لای من هه‌یه، نه‌ك یه‌ك كۆبوونه‌وه به‌ڵكۆ چه‌ندین كۆبوونه‌وه كه بۆ خۆم به‌ڕێوه‌به‌ری كۆبوونه‌وه‌كان بووم، هه‌موویان له بیریانه من چه‌ندین جار به حوزوری هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه له سالۆنی كوبوونه‌وه داوام له هه‌موو كه‌س به تایبه‌تی لایه‌نی كه‌مینه كردووه ئێمه وه‌ك كومیته‌ی چیا( ئه‌و كومیته‌یه كه رۆژانه كاروباری ئیجرای ته‌شكیلاتی له ئوردوگاكان راده‌په‌ڕێنێ) بێ جیاوازی هه‌ركه‌س داوای كۆبوونه‌وه بكا ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی بۆ كۆ ده‌كه‌ینه‌وه ساڵۆن و تریبونیشی بۆ ئاماده ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌زه‌راتی خۆیان ده‌ربڕن، ئه‌وانه‌یان داوایان كردووه كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ رێكخراوه، با كه‌سێكیان بڵێ من داوام كردوو كۆبوونه‌وه‌یان بۆ نه‌گرتم ، ته‌نانه‌ت ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی كه له سه‌رده‌می گرتنی كۆنگره‌ی 12ی كۆمه‌ڵه‌دا گرتیان و ناویاننا سیمیناری كه‌مینه پێش رۆیشتنیان به خه‌رج وئیمكاناتی كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه چوو.
به پێچه‌وانه ئه‌وان ئه‌وه‌یان پێ خۆش نه‌بوو بیانهێنیته ناو كۆڕی ئه‌ندامان و قسه بكه‌ن ،ئه‌وان سیاسه‌تی ژێر به ژێریان پێ باشتر بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچیان بۆ ووتن پێی نه‌بوو .
هه‌موومان له بیرمانه ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه بۆ هه‌ڵبژاردنی نوینه‌رانی كۆنگره 12، حه‌وزه‌ی جیاوازی بۆ به ره‌سمیه‌ت ناسین تا به وه‌زنی خۆیان له كونگره‌دا به‌شدار بن، ئه‌مه ئازادی نیه چییه؟ له ئازادترین وڵاتی ئه‌م دنیایه‌ش بێت ئه‌گه‌ر كه‌مینه بوویت هه‌ر ئه‌وه‌ت بۆ به‌ره‌سمیه‌ت ده‌ناسن كه تۆ به وه‌زنی خۆت له هه‌ڵبژاردندا به‌شداری بكه‌ی خۆ ماف و وه‌زنی زۆرینه‌ت ناده‌نێ. خراپ نییه باسی یه‌كێك له داخوازیه دژی ئازادی و نادیموكراتیكه‌كانی ئه‌وان بكه‌ین بۆ به‌ڕێوبردنی كۆنگره تا ده‌ركه‌وێ كێ ئازادیخوازه‌و كێ ئیحترام بۆ ده‌نگی خه‌ڵكی داده‌نێ. كه‌مینه داوای ئه‌وه‌یان ده‌كرد له ده‌ره‌وه‌ی كۆنگره ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی و ده‌فته‌ری سیاسیی دیاریبكرین دواتر بچینه ناو كۆنگره، ئه‌مه یه‌كه‌م له ژێر پێنانی پێره‌وی ناوخۆ‌و بوو دووه‌م مافی ده‌نگدان وئازادی هه‌ڵبژاردنی له نۆینه‌رانی كۆنگره زه‌وت ده‌كرد و كۆنگره ته‌نیا ده‌بوو به شتیكی كارتۆنی. سێیه‌م : له گه‌ڵ پرنسیپ وبه‌هاكانی كۆمه‌ڵه نه‌ده‌هاته‌وه. كه‌مینه هه‌وڵی ده‌دا به شێوه‌ی نادیموكراتیك سیسته‌مێكی دیموكراتیكی حیزبی تێك بدا.
له كام حیزبی كوردی و غه‌یره كوردی ئه‌ندامێكی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبه‌كه ده‌توانێ له ناو كه‌مپه‌كانی خۆی وهه‌روه‌ها ئوروپا و ئه‌مریكا بگه‌ڕێ كۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆر بگرێ ئه‌ویش نه‌ك نه‌زه‌ری سیاسیی ده‌ربڕێ، به‌ڵكو شتی ناڕه‌واو بوختان دژی حیزبه‌كه‌ی و ره‌هبه‌ریه‌كه‌ی بڵێ كار بۆ تێكدانی حیزبه‌كه بكا به‌ڵام له گوڵ كاڵتری پێ نه‌وترێ، ڕێبه‌رانی كه‌مینه نه‌ك جارێك ده‌یان جار ئه‌مه‌یان كردوه. به داخه‌وه به بڕوای من كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه له‌م باره‌وه دڵ گه‌وره‌ی ناپێویستی نیشاندا كه زۆر به قازانج ته‌واو نه‌بوو