رۆژی چوارشه‌مه 2ی 4ی 2008ی زایینی 4ه مین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان کاتژمێر 6ی ئێواره تا کاتژمێر 9ی شه‌و له شاری ئۆسلۆ به‌رێوه‌چوو.
به‌شدار بوان بریتی بوون له:
1 . پارتی دیموکراتی کوردستان - عێراق
2 . یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان - عێراق
3 . حیزبی شوێعی کوردستان - عێراق
4 . یه‌ک گرتوی ئیسلامی کوردستان - عێراق
5 . پارتی دیموکراتی کوردستان - باکوور
6 . پارتی ئازادی کوردستان
7 . حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
8 . کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
ته‌وه‌ره‌ی‌باسه‌کان:
1. باس له‌سه‌ر کاره‌کانی یه‌ک مانگی رابردوو وهه‌ڵسه‌نگاندن ولێکدانه‌وه له‌سه‌ر خاڵه به‌هێزو لاوازه‌کانی
2. باس له‌سه‌ر کێشه‌ی په‌نابه‌رانی کورد له نۆروێژ به تایبه‌ت ئه‌و گرووپه‌ی به مووف ناسراون
3. باسێک له‌سه‌ر فدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان
4. باس له سه‌ر پێوه‌ندی کۆمیته‌ی هاوکاری و ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی کوردستان و پرۆژه‌کانی کۆمیته‌ی هاوکاری بۆ پشتیوانی له خه‌باتی ده‌وڵه‌تی هه‌رێم وپارلمانی کوردستان
په‌سه‌ند کراوه‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه
سه‌ره‌تا له لایه‌ن به‌ر پرسی لیژنه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کۆمیته‌ی هاوکاری راپۆرتێک له کار‌و چالاکییه‌کانی مانگی رابردوو پێشکه‌ش به نوێنه‌رانی به‌شداربوو کرا، دواتر له لایه‌ن به‌شدار بوانه‌وه کار‌و چالاکییه‌کانی مانگی رابردوو خرانه به‌ر باس ولێکۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگێندران، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا خاڵه به‌هێزه‌کانی چالاکیه‌کانی هاوکاری له مانگی رابردوو وهه‌ر وه‌ها خاڵه لاوازه‌کانی خرانه به‌ر باس و له کۆتایی ئه‌م باسه‌دا نوێنه‌رانی حیزبه‌کان ره‌خنه‌و پێشنیاره‌کانی خۆیان پێشکه‌ش به کۆبوونه‌وه‌که کرد. له‌ئاکامی لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی که‌وه‌ک ته‌وه‌ره‌ی باسه‌کان بۆ کۆبوونه‌وه‌که دیاری کرابوو 4ه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی کۆمیته‌ی هاوکاری له‌ساڵی2008ی زایین‌دا له سه‌ر ئه‌وخاڵانه‌ی خواره‌وه ساخ بونه‌وه.
1. هه‌واڵدان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی هه‌نگاوی پێویست بۆ چروپڕ کردنی پێوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی کوردستان و پارلمانی هه‌رێم له‌گه‌ل کۆمیته‌ی هاوکاری.
2. کۆبوونه‌وه له سه‌ر یارمه‌تی کردن له هه‌ر بوارێکه‌وه کۆمیته‌ی هاوکاری بتوانێت ئه‌نجامی بدات بۆ‌فدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردیه‌کان له نۆ‌رویژ به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به کاره‌کانی وباشتر کردنی دۆخی ئه‌و فدراسیۆن که درێژه‌ی ئه‌م باس خرایه کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو.
3. خاڵکێکی‌تر که کۆبوونه‌وه باسی له‌سه‌ر کرد کێشه‌ی په‌نابه‌رانی کورده له نۆروێژ، له‌م وڵاته‌دا کۆمه‌ڵێکی زۆر له کوردان ده‌ژین که ساڵیانێکی زۆره به بێ ولای وه‌ر گرتن خه‌ریکن ژیانیان ده‌به‌نه سه‌ر وله باروودۆخێکی ناله‌باردا ده‌ژین، ئه‌م گرووپه له په‌نابه‌ران که خه‌ڵکی باشووری کوردستانن وبه گرووپی مووف ناوزه‌د کراون نزیک به 400 نه‌فه‌رن، ئه‌م کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه بڕێکیان نزیک به 10 ساله هه‌ندێکیشیان زیاتر له 10 ساڵه له‌وڵاتی نۆروێژدا ده‌ژین به‌ڵام هێشتا بێ‌جواب ماونه‌ته‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته له هه‌ڵپه‌سێردراوی کاریگه‌ری نه‌فسانی له‌سه‌ر ژیان وگوزه‌رانی ئه‌و په‌نابه‌رانه داناوه، بۆیه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه کۆمیته‌ی هاوکاری به‌تێکڕای ده‌نگ ساخبوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی دێت ئه‌نجامی بدات وهه‌نگاوی پێویست له‌و باره‌وه هه‌ڵبهێنێته‌وه، بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی هه‌نگاوی شیاو له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی هاوکارییه‌وه لیژنه‌یه‌ک تایبه‌ت بۆ مه‌سه‌له‌ی مووفه‌کان درووست کراوه ودواتر هه‌موان‌له ورده کاری وکاره‌کانی ئه‌و لیژنه‌یه ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه هه‌روه‌ها بڕیار درا رۆژی 16ی مانگ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌له‌سه‌ر کێشه‌ی مووفه‌کان کۆمیته‌ی هاوکاری کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی پێ بهێنێت.
4. به‌مجۆره کۆبوونه‌وه پاش3 کاتژمێر به دیاری کردنی شوێن وکات بۆ کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا.