
دوای چه‌ند مانگ به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ مه‌رگ، ئه‌مڕۆ هه‌ینی16ی مای کاوه عه‌زیز پوور له نه‌خۆشخانه کۆچی دوایی کرد.
کاوه عه‌زیز پوور، کوڕی عومه‌ر، ته‌مه‌ن 25 ساڵ، خه‌ڵکی گوندی دریازی سه‌ر به شاری مهاباد، سێ ساڵ له‌مه‌و به‌ر به تاوانی هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه كوردستانییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر‌و ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه كرا.
چه‌ندین جار له لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه تووشی گرتن و ئه‌شکه‌نجه ببۆوه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵ له زیندانه‌کانی مهاباد و ورمێ‌دا زیندانی بوو.
کاوه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵ زیندانیدا به توندترین شێوه ئه‌شکه‌نجه درابوو و هه‌ر بۆیه ماوه‌ی چه‌ند مانگ بوو له کۆماو و بێهۆشیدا، له ژێر چاوه‌دێری پزیشک له نه‌خۆشخانه‌کانی مهاباد و ورمێ راگیرابوو. سه‌ره‌نجام هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه کۆچی دوایی کرد.
ئه‌سعه‌د عه‌زیز پوور برای كاوه پێشتر به ماڵپه‌ڕی "كوردستان‌وكورد"ی راگه‌یاندبوو كه "كاتێك بۆ جاری دووهه‌م کاوه ده‌كه‌وێته حاڵه‌تی كۆماوه، عه‌مه‌لی مه‌غزی بۆ ده‌كرێ، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ئیتلاعات پاش 48 سه‌عات بێ ئه‌وه‌یكه گوێ بده‌نه راسپارده‌ی پزیشكه‌كان، گووشار ده‌خه‌نه سه‌ر به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌ی مهاباد كه‌چیتر له‌وه زیاتر له‌وێ راینه‌گرن. ئه‌مه له حاڵێكدایه پزیشك ماوه‌ی دوو مانگی بۆ حه‌سانه‌وه‌ی له ژێر چاودێری پزیشك دا بۆ دیاری كردبوو‌و ئێستاش پزیشكه‌كان ده‌ڵێن به هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنه‌وه رووبه‌رووی حاڵه‌تێكی زۆر مه‌ترسی‌دار بۆته‌وه."
نوشته شده در جمعه بیست و هفتم اردیبهشت 1387 توسط zerwan
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت