ئاستافی: سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕ پێكراو له ئۆردووگای كه‌مینه (باڵی جیابوه‌وه له كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران) كه‌نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی خۆیان پێی راگه‌یاندین: پێش له‌وه‌ی كه كۆنگره‌كه‌مان ببه‌ستین و له كاتی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ر بۆ كۆنگره چه‌ندین لایه‌ن بوین و هه‌ر كه‌سه لیستی خۆی هه‌بوو و گۆیا به‌ر له رۆژی هه‌ڵبژاردن ته‌وافوق كرابوو كه چ كه‌سانێك ببنه نوێنه‌ری كۆنگره. هه‌ر بۆیه‌ش كۆمه‌ڵێك له هاوڕێیان كه ته‌نانه‌ت ده‌نگی پێویستیشیان هێنابوه‌وه بۆ كۆنگره، به ناڕه‌زایه‌تی به‌و شێوه هه‌ڵبژاردنه كۆنگره‌یان بایكۆت كرد و به‌شداریان نه‌كرد (ئاكۆ محه‌مه‌دیان، ره‌فیق حسه‌ین په‌ناهی، نیزام زه‌كه‌ریایی و چه‌ند كه‌سی دیكه). هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه كه یه‌كێك له نوێنه‌رانی كۆنگره‌كه‌مان (حسه‌ین شه‌به‌ق) له ناڕه‌زایه‌تی به بۆچونی هه‌ندێك له نوێنه‌ران كۆنگه‌ره‌ی ته‌رك كرد و دواتر بو خوایش و ته‌مه‌نای عومه‌ری ئیلخانی‌زاده هاته‌وه نێو كۆنگره. هه‌ره‌وه‌ها سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌ش كرد كه جه‌لال ناوه كه وه‌ك ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی له كۆنگره هه‌ڵبژێردراوه به ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ندێ مه‌سائیلی نێو كۆنگره و هه‌روه‌ها شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌ندامانی كۆمیته ناوه‌ندی كه ئه‌ویش هه‌ر به لیستی فیكس بووه، ئستیعفای داوه و ره‌سمه‌ن رایگه‌یاندوه كه چی دیكه ئاماده نیه له رێبه‌ری ره‌وتی كه‌مینه‌دا بمێنێته‌وه. هه‌ر چه‌ن تا ئێستا ئیستعفاكه‌ی جه‌لال ناوه قه‌بول نه‌كراوه و به هه‌ڵپه‌سێراوی ماوه‌ته‌وه.
نوشته شده در پنجشنبه بیستم تیر 1387 توسط zerwan
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت






