بانگه‌وازێک
بۆکورده‌کانی دانیشتوی شاری یه‌ته‌بوری و ده‌وروبه‌ر له وڵاتی سوید
مانگێک به‌سه‌ر بریاره دژواره‌که‌ی قاره‌مانانه‌کانی گه‌له‌که‌ماندا تێپه‌ڕی، یه‌ک مانگ مانگرتن و پشت له‌خواردن کردن ئاسان نیه، دڵی گه‌وره‌ی ده‌وێت و باوڕێکی ئاسنین. چی ئه‌م باوڕه به‌م به‌رێزانه ده‌به‌خشێت، جگه له خۆشه‌ویستی ئینسان و ئه‌شق به ئازادی. ده‌با ئێمه‌ی ئینسانیش دوکاتژمێر له ژیانمان به سکی تێره‌وه، ته‌رخان بکه‌ین بۆ ئاشقانمان و خۆشه‌ویستانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان، با له‌بیری نه‌که‌ین ئێمه‌ش مرۆڤین و ئه‌رکمان له‌سه‌ره.
کێ دڵی بۆ ئه‌و خه‌باتکارانه‌ی رێگای مرۆڤایه‌تی و ئازادی و مافی مرۆڤ لێده‌دات بێت له‌گه‌ڵمان و هاواری کپ کراوی ئه‌وان و گه‌له‌که‌مان به‌رز کاته‌وه و به‌گوێی دونیای بگه‌ێنیت. وه‌رن با پێکه‌وه پرۆتێستۆی هێرشه دژمرۆڤانه‌که‌ی جمهوری ئیسلامی بۆ سه‌ر رۆشنبیرانی گه‌له‌که‌مان بکه‌ین و پشتیوانی خۆمان له زیندانیانی کوردی مانگرتوی زیندانه جۆراوجۆره‌کانی رژیمی ئیسلامی ده‌ربڕین و دونیا له بارودۆخی سه‌پاو به‌سه‌ریاندا ئاگا بکه‌ینه‌وه.
چاوه‌ڕێتانین له‌م سات و کات و شوێنه‌ی خواره‌وه‌دا.
رۆژی: شه‌ممه ( lördag) 27.09.2008
شوێن: له به‌ر کتێبخانه‌ی گشتی Götaplatsen کۆده‌بینه‌وه
به‌ره‌و Gustav Adolf torg وه‌ڕی ده‌که‌وین.
کات 12 تا 15
بۆزانیاری زیاتر پێوه‌ندی به‌م ژماره‌وه ته‌له‌فونه‌وه بکه‌ن 0762201896
کومیته‌ی پشتگیری له‌مانگرتوانی کوردی زیندانه‌کانی ئێران یه‌ته‌بورگ سوید