تبليغاتX
رێكخراوی لاوانی كۆمه ڵه له مه هاباد

رێكخراوی لاوانی كۆمه ڵه له مه هاباد

فه رهه نگی، سیاسی ، كۆمه ڵایه تی، وهه واڵی ناوچه كه













چوارشه‌نبه‌ سوری له‌ نه‌غه‌ده
                            

به‌ پێ ئه‌م هه‌والانه‌ی كه‌ له‌ نه‌غه‌ده‌و به‌ ده‌سمان گه‌یشتووه‌ له‌ پاركی موعه‌لیمی ئه‌م شاره‌ خه‌ڵك بۆ به‌رێوه‌ بردنی رێوره‌سمی چوارشه‌مه‌ سوری كۆبوونه‌و و كردنه‌وه‌ی ئاگر و هه‌ڵپه‌ركی خه‌ركی شایی خۆشی بوون كه‌  له‌ ئاكامد هێزه‌كانی ئینتزامی هاتن له‌ نیوان خه‌لك هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی تێكهه‌لچوون هاته‌ ئاراوه‌ و له‌ م پێونده‌دا ژماره‌یه‌ خه‌لك ده‌سبه‌سه‌ر كراون كه‌ له‌ ژماره‌یان هیچ ئاگاداریه‌ك له‌ به‌ر ده‌ست دا نییه‌.

                                                 هه‌والنێر:دیار


نوشته شده در پنجشنبه بیست و نهم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

چوارشه‌نبه‌ سوری له‌ مه‌هاباد
                         

به‌ پێی ئه‌م هه‌والانه‌ی كه‌ له‌ شاری مه‌هاباد به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ رێوره‌سمی چوارشه‌مه‌سووری له‌  ژێر گوشاری توندی هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تی كه‌ هه‌موو شه‌قامه‌كانی شاریان گرتبوو به‌رێوه‌ چوو. له‌ ته‌واوی كوچه‌و كۆلانه‌ كانی شار ئاگر یان كردوه‌ و هه‌موو كێوه‌ به‌رزه‌كانی شار به‌ ئاگر  هه‌ڵكردبوو له‌ نیزیك سه‌دی مه‌هاباد خه‌ڵی مه‌هاباد خه‌ریكی هه‌ڵپه‌ركێ بوون و هه‌وها هه‌ڵسوراوانی كۆمه‌ڵه‌ش به‌ بۆنه‌ی چوارشه‌مه‌سووری و 27ی ره‌شه‌مه‌ له‌ سه‌ر كێوی زاوابووك ئاگرێكی گه‌وریان كرده‌وه‌. ده‌ستووپێوه‌نده‌كانی رژیمیش به‌ ماشین و به‌ هه‌رجورێك كه‌ بۆیان دكرا ویستان پێش به‌ خه‌ڵك بگرن به‌ڵام نویانتوانی.

                              هه‌واڵنێر:هێمن 47


نوشته شده در پنجشنبه بیست و نهم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

سه‌ردانی مه‌لا حه‌سه‌نی بۆ پیرانشار
                                 به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌ كه‌ له‌ شاری پیرانشاره‌وه‌ به‌  ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ حه‌سه‌نی ئیمام جومعه‌ی شاری ورمێ رێكه‌وتی 22ی ره‌شه‌مه‌ به‌ مه‌به‌ستی دیتنی سنووره‌كانی شاری پیرانشارو حاجی عۆمه‌ران سه‌ردانی ئه‌م شاره‌ی كرد و دواتر له‌ گه‌ڵ فه‌رمانداری شاری پیرانشار كۆبوونه‌وه‌یه‌ی سازكرد و فرمانداریش  ر‌وژێك دوای
 سه‌فه‌ره‌كی حه‌سه‌نی له‌ ساڵۆنی  موجته‌مه‌عی فه‌رهه‌نگی به‌ بانگهێشتی كاسبكاران پێ راگه‌یاندن كه‌ له‌ مه‌و به‌ دوا ئێمه‌ سنووره‌كانمان به‌ستووه‌ و نابی هاتووچوَی سنووره‌كان بكه‌ن وئه‌گه‌ریش به‌ پێچه‌وانه‌ بجولێنه‌وه‌ ، هه‌ر كێشه‌یه‌كیان بۆ بێته‌ پێش خۆیان به‌رپرسیارن. و هه‌روه‌ها له‌ شاری مه‌هابادیش ئیداره‌ی كالای قاچاغی ئه‌م شاره‌ به‌ ناردنی اس ام اس بۆ خه‌ڵكی شار داوای لێكردونن به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی سنووره‌كان نه‌كه‌ن و ئه‌گه‌ریش هاتووچۆ بكه‌ن،له‌ رووبه‌رووبونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌ركێشه‌یه‌ك
خویان به‌ر پرسیارن

ده‌بێً بوترێ كه‌ زۆربه‌ خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان له‌ به‌ربێكاری زۆر بۆ بژیوی ژیانی خۆیان رویان كردۆته‌ سنووره‌كان.

                                                هه‌واڵنێر:خانێ


نوشته شده در چهارشنبه بیست و هشتم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

دانادنی سه‌ندوق بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پوڵی خه‌ڵك
                               

 

به‌ پێی هه‌والێَك كه‌ پێنج شه‌مه‌ رێكه‌وتی 22ی ره‌شه‌مه‌  له‌ شاری مه‌هاباده‌وه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه

‌ كۆماری ئیسلامی به‌ بیانووی یارمه‌تی دان به‌ منداڵانی بێ سه‌رپه‌ره‌ست به‌رێوه‌ بردنی جه‌شنی

نیكوكاری له‌ مه‌یدانی شاره‌داری و چوارێی ئازادی


و زۆربه‌  شاره‌كانی تر به‌ دانانی سه‌ندوق خه‌ریكی پوڵ كۆكردنه‌وه‌یه‌ و كه‌ دواتر كۆكراوه‌ی ئه‌ پوولانه‌ بۆ گروپه

‌ تروریستێكان ده‌نیرێ .


                              هه‌واڵنێر:هێمن 47


نوشته شده در شنبه بیست و چهارم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

سه‌ركه‌وتنی لاوانی مه‌هابادی له‌ كێبه‌ركێی وه‌رزشی
                                       

 

به‌ پێی هه‌والێَك كه‌ پێنج شه‌مه‌ رێكه‌وتی 22ی ره‌شه‌مه‌  له‌ شاری مه‌هاباده‌وه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌

یانه‌ی والیبالی مه‌هاباد له‌ ئوستانی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا پله‌ی یه‌كه‌می بۆ خۆی وه‌ده‌ست هێنا  و یانه‌ی

هه‌ندباڵی ئه‌م شاره‌ش له‌ ئوستاندا پله‌ی سێهه‌می  بۆ خۆی تۆمار كرد. 

 

                                        هه‌واڵنێر:هێمن 47


نوشته شده در شنبه بیست و چهارم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

زنان برابری
      

      


نوشته شده در چهارشنبه بیست و یکم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

8مارس سایتی کاک هیوا

نوشته شده در سه شنبه بیستم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

هه‌واڵێك كه‌ له‌ شاری بۆكان 19ي ره شه مه
                

به‌ پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ شاری بۆكانه‌وه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ به‌ بۆنه‌ی پاراستنی داب ونه‌ریتی كورده‌واری و له‌ یاریگای وه‌رزشی پێشووی ژنان هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شه‌قامی ساحیلی به‌ به‌شداری 50 تیم له‌ شارو گونده‌كانی بۆكان و سه‌قز  یاری جۆرابێن بۆ ماوه‌ی 3هه‌وتوو به‌رێوه‌ چوو و له‌ ئاكامدا له‌ ریكه‌وتی 15ی ره‌شه‌مه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنی 3یانه‌ به‌ ناوه‌كانی ا. سروه‌ 2.كاك خدر  3.به‌رده‌زه‌د كوتایی پێ هات

                                   هه‌واڵنێر:ته‌ره‌غه‌


نوشته شده در دوشنبه نوزدهم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

هه‌واڵێك كه‌ له‌ شاری مه‌هاباد19ي ره شه مه
            

به‌ پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ شاری مه‌هاباده‌وه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ كۆماری ئیسلامی  ده‌هه‌وێت پێش به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی كاناڵه‌ ئاسمانییه‌ كان به‌ به‌تایبه‌ت  كاناڵه‌ كوردییه‌كان كه‌ دژی خۆی به‌رنامه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌  بگرێ.هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا به‌ دانانی كوَمه‌ڵێك ئامێر بۆ به‌رگرتن له‌ بڵاونه‌بوونه‌وی ئه‌م كانالانه‌ له‌ چه‌ند شوَین  بۆته‌ی هۆی ناره‌زایه‌نی خه‌ڵك. شایانی باسه‌ ده‌بێ بوترێ به‌ وته‌ی پزیشكان ئه‌م ئامێرانه‌ تیشكێكی تایبه‌ت له‌ خۆیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ گاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌ سه‌ر سڵامه‌تی خه‌ڵك .

                       هه‌واڵنێر:هێمن 47

 


نوشته شده در دوشنبه نوزدهم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

دوو هه‌واڵ له سه‌رپێلی زه‌هاو 19ی ره‌شه‌مه‌
                            

به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌ كه‌ له‌ شاری سه‌رپێلی زه‌هاو به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ رۆژی 17ی ره‌شه‌مه‌ كچێك به‌ ناوی  چنور كچی ئه‌حمه‌ د به‌ هۆی گرفتی بنه‌ماڵه‌یه‌وه‌  و كێشه‌  له‌ گه‌ڵ براكه‌ی ئاگر له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات و گیانی له‌ ده‌ست ده‌دات .شایانی باسه‌ كه‌ پارێزگای كرماشان و ئیلام زۆرترین راده‌ی خۆكوژی ژنانی له‌ ئێراندا به‌ ده‌ستوه‌یه‌.

                                      

    به‌ پێی هه‌والێكی تر له‌ سه‌رپَلی زه‌هاو به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ دوێنێ رۆژی ۱۸ی ره‌شه‌مه‌  یه‌كشه‌مه‌ ریكه‌وتی 18ی ره‌شه‌مه‌ هیزه‌كانی رژیم له‌ سه‌رپێلی زه‌هاو ده‌ستیان كردوو به‌ ئازار وئه‌زیه‌تی لاوانی ئه‌م شاره‌ و له‌ شه‌قامی نیزك بازاری ئه‌م شاره‌ 50ماتۆر سه‌واریان به‌ خۆیان و ماتۆره‌كانیان بۆ پاسگاه‌ گواستۆته‌وه‌.

                                         هه‌واڵنێر: نیلوفه‌ر


نوشته شده در دوشنبه نوزدهم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

هه‌واڵی بۆكان17ی ره‌شه‌مه‌

 به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵی كه‌ له‌ بۆكانه‌وه‌ ‌ به ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ رێكه‌وتی  13له‌ سه‌ر14ره‌شه‌مه‌ ئه‌حمه‌دی نژاد به‌ شێوه‌یه‌كی نه‌هێنی گه‌یشته‌ فه‌رمانداری  شاری بۆكان و دواتر قرار وابوو بێته‌ ناو شار وخۆ پێنیشانی خه‌ڵك بدات . به‌ڵام له‌ كۆبوونه‌ویه‌كی ئه‌حمه‌دی نژاد له‌ گه‌ڵ فه‌رماندار و شاره‌دار و به‌رپرسی ئیداره‌ی جانبازانی شاری بۆكان و به‌ پێشتیاری ئه‌وان به‌ ئه‌حمه‌دی  كه‌ له‌ چوون بۆ ناو خه‌ڵك  خۆی ببوێری و هۆیه‌كه‌شیان گه‌رانده‌وه‌ بۆ ئه‌وی كه‌ ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌ شاری بۆكان له‌ ئاستێكی به‌رین دایه‌ و نه‌كات ئه‌و بێ رێزێی  كه‌ له‌ شاری ورمێ پێی كرا له‌ بۆكانش دووپاته‌ بێته‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ ئه‌حمه‌دی نژاد له‌ خۆنیشاندان به‌ خه‌ڵك  و چوون بۆ باقی شاره‌كانی تری كوردنشین خۆی بوراد نۆێنه‌ری خۆی ره‌وانه‌ی ئه‌م شارانه‌ كرد.                                                                  


نوشته شده در یکشنبه هجدهم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

له‌ شاری مه‌ریوان شه‌هێن محه‌مه‌دی بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كرا

به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌ی كه‌ له‌ شاری مه‌ریوانه‌ وه‌ به‌ دستمان گه‌یشتووه‌ به‌ بۆنه‌ی هاتنی 8ی مارس و سه‌روبه‌ندی مانگرتنه‌ جه‌ماوه‌رێكه‌ی شاری مه‌ریوان شه‌هێن محه‌مه‌دی ،چالاكی مه‌ده‌نی و به‌رپرسی رێكخراوی ژنانی شاری مه‌ریوان  بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كرا. دوای مانگرتنه‌ جه‌ماوه‌رێكه‌ی شاری مه‌ریوان هێزه‌ ئه‌منییه‌تێكان ده‌ستیان كردوه‌ به‌ بانگهێشتی چلاكانی بواره‌ جیاجیاكانی شاری مه‌ریوان .ئه‌م بانگهێشته‌ی خاتوو شه‌هێن محه‌مه‌دی له‌ رێگای ته‌له‌فونه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ . بانگهیشته‌كه‌یی خاتوو شه‌هێن نیگه‌رانی  بنه‌ماڵه‌كه‌ی و چالاكانی مده‌نی بواره‌ جیاجیاكانی شاری مه‌ریوان لێكه‌وتۆته‌وه‌.

نوشته شده در یکشنبه هجدهم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

دوو په‌خشان له‌ لیمۆ بایه‌زیدزاده‌
لێمو بایه‌زیدزاده‌

دوو په‌خشان له‌ لیمۆ بایه‌زیدزاده‌ (کچه‌ پێشمه‌ر‌گه‌!‌ و خه‌مباره‌کانی وڵاته‌که‌م!)
کچه‌ پێشمه‌ر‌گه‌!‌
ئێمه‌ رێبواری رێبازی ئه‌ستێره‌ین
ئه‌یستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ كه‌ قه‌ت بۆ چركه‌ساتێكیش
له‌ دره‌وشان ناكه‌وێت و چنگی ڕه‌شی شه‌وی پێ راناگا.
ئێمه‌ ئه‌و پۆله‌ دیله‌ین وا داوی بادراوی له‌چكه‌و وپه‌تكه‌ و ته‌زبیحو رووبه‌ند وچارشێومان پساندو له‌ كوره‌ی شۆرشدا خه‌ڵوز كردووه‌.
دریژه‌ ..
توندوتیژی دژ به‌ ژنان


نوشته شده در یکشنبه هجدهم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

مــه‌ریوان

نوشته شده در یکشنبه هجدهم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

هه‌واڵێك كه‌ له‌ شاری سه‌رده‌شت15ی ره‌شه‌مه‌
                        

نۆێنه‌ری ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌ردانی شاری سه‌ردشتی كرد
به‌ پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ شاری سه‌رده‌شته‌وه‌ به‌ ناوه‌ندی هه‌واڵی رۆژهه‌ڵات گه‌یشتووه‌ دوێنی نوێنه‌ری ئه‌حمه‌دی نژاد له‌ سه‌ردانێكدا گه‌یشته‌ شاری سه‌رده‌شت و له‌ مزگه‌وتی جامعه‌ی سه‌ردشت كوبوونه‌وه‌یه‌كی ساز كرد. له‌ گه‌ڵ پێشوازی ساردی خه‌ڵك رووبه‌رو  بووه‌. له‌م كۆبوونه‌وه‌یدا له‌ لایه‌ن خه‌ڵك كۆمه‌ڵێك پرسیارله‌ نۆێنه‌ری ئه‌حمه‌دی كرا كه‌ نه‌یتوانی خه‌ڵك رازی بكات ولامیان پێ بدادته‌وه‌ .یه‌كێك له‌ پرسیاره‌كانی خه‌ڵك له‌ نۆێنه‌ره‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد له‌  سه‌ر داخستنی سنوره‌كانی سه‌رده‌شت بۆ قه‌لادزی بوو، كه‌ ئه‌م پرسیاره‌ له‌ لایه‌ن نوێنه‌ری ئه‌حمه‌دی نژاد بێ وڵام مایه‌وه‌.خه‌ڵكی سه‌رده‌شت ئه‌م سه‌ردانه‌ به‌رده‌وامه‌ی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ده‌گێرنه‌وه‌ بۆ پروپاگه‌نده‌ كردن بۆ هه‌لبژادن سه‌رۆك كۆماری كه‌ له‌ به‌رده‌میان دایه‌

                                      هه‌واڵنێر:شوَرش


نوشته شده در پنجشنبه پانزدهم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

كۆماری ئیسلامی هه‌وڵ ده‌دات سنوره‌كانی شاری سه‌رده‌شت دابخات13ی ره‌شه‌مه‌
                               

كۆماری ئیسلامی هه‌وڵ ده‌دات سنوره‌كانی شاری سه‌رده‌شت دابخات
به‌ پێی هه‌واڵیك كه‌ شاری سه‌رده‌شته‌وه‌ به‌ ناوه‌ندی هه‌واڵی رۆژهه‌لات گه‌یشتووه‌ هێزه‌كانی سپای كۆماری ئیسلامی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ هه‌وڵی داخستی سنوری نێوان سه‌رده‌شت و قه‌ڵادزێ دایه‌ و تاكوو  ئێستا به‌ له‌مپه‌ر دانان به‌ كه‌ره‌سه‌ی وه‌كوو تێل دڕو(سیم خالدار)و بێتونی گه‌وره‌ له‌ سنوری كێلێ تا راده‌یه‌ك به‌رچاو پێشی به‌ هاتوچوَی كاسبكارانی ئه‌م شاره‌ گرتووه‌.شایانی باسه‌ به‌ هۆی بێكاری له‌ شاری سه‌ردشت ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌و ده‌وروبه‌ری له‌ رێگای ئه‌م سنورانه‌وه‌ بژێوی ژیانی خۆیان به‌ ده‌ست دێنن .ده‌بێ بوترێ كه‌ داخستنی سنوره‌كانی كوردستان و به‌ تایبه‌ت سنووری مه‌ریوان ناره‌زایه‌تی به‌رینی جه‌ماوه‌ری لێكه‌وتوته‌وه‌.

                                      هه‌واڵنێر:شوَرش


نوشته شده در سه شنبه سیزدهم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

هه‌والێك كه‌ له‌ شاری مه‌هاباد 13ی ره‌شه‌مه‌
                           

به‌ پێی هه‌والێك كه‌ له‌ شاری مه‌هاباده‌ وه‌ به ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ ئیداره‌ی كشاوه‌رزی مه‌هاباد بۆ دانی خه‌سارته‌ی وشكه‌ساڵی  جیاوازی خستوَته‌ ناو وه‌رزێرانی ئه‌م شاره‌.هه‌موو ساڵێ ورزێران به‌ هۆی وشكه‌ساڵی به‌رهه‌مه‌ كشت و كالیه‌كانیان له‌ئیداری كشاوه‌زی بیمه‌ ده‌كه‌ن.به‌لام ئه‌مساڵ ئه‌م ئیداره‌یه‌ دانی خه‌ساراتی به‌ جیاوازێكی به‌ چاو له‌ نێوان وه‌رزێزاندا بڵاو كردۆته‌وه‌ و ده‌سته‌یه‌ك له‌ شورای ئیسلامی دێهاته‌كان و به‌سیجه‌كان زۆرتر له‌ وه‌رزیرانی تر  خه‌ساره‌ته‌كانیان بۆ قه‌ره‌بوو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م كاره‌ی كاربه‌ده‌ستانی رژیم بۆته‌ هۆی ناره‌زایه‌تی ورزێران تر.

                    

                   هه‌واڵنێر:هێمن 47

 


نوشته شده در سه شنبه سیزدهم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

مــه‌ریوان

مــه‌ریوان

خۆپیشاندان و مانگرتنی به‌ربڵاو له‌ مه‌ریوان
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك خواست و داواكاری، شانۆیه‌كی شكۆدار له‌ ناره‌زایه‌تییان رێكخست و بۆ جارێكیتر لاپه‌ڕه‌یه‌كی زێڕین له‌ یه‌كیتێ جه‌ماوه‌رییان هه‌ڵدایه‌وه‌. رووداوه‌كه‌ به‌مشیۆه‌ بوو كه‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌، خه‌ڵك به‌نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ داخستنی سنووره‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌زیه‌ت وئازاری هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان له‌ ناوچه‌ی مه‌ریوان سه‌عات 11، له‌ مه‌یدانی شاره‌بانی شار كۆبوونه‌وه‌ و به‌دروشم دان به‌ره‌و فه‌رمه‌نداری مه‌ریوان رێكه‌وتن.
دریژه‌ ..
مانگرتنی کاسبکارانی مه‌ریوان (وینه‌کان)


نوشته شده در سه شنبه سیزدهم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

سه‌باره‌ت به‌ گیان له‌ده‌ستدانی‌ هاوڕێ "ره‌سوڵ شه‌هابی‌
                                
                            راگه‌یاندنی‌ سكرتاریه‌تی‌ كۆمه‌ڵه‌

به‌ پێی‌ هه‌واڵێك كه‌ به‌ سكرتارییه‌تی‌ كۆمه‌ڵه‌ گه‌یشتووه‌، به‌داخه‌وه‌ رۆژی‌ 5شه‌ممه‌، رێكه‌وتی‌ 8ی‌ ره‌شه‌ممه‌ی‌ 1387ی‌ هه‌تاوی‌، به‌رامبه‌ر به‌ 26ی فێورییه‌ 2009ی‌ زایینی‌، له‌ رووداوێكی‌ ئۆتۆمبێلدا، هاوڕێ "ره‌سول شه‌هابی‌" ناسراو به‌ "سه‌ید ره‌سوڵی‌ قه‌ساب" له‌ شاری‌ بۆكان گیانی‌ ئازیزی‌ له‌ده‌ستداوه‌ و بۆ هه‌میشه‌ ماڵئاوایی‌ له‌ ژیان كردووه‌.

هاوڕێ "ره‌سوڵ شه‌هابی‌" سیمایه‌كی‌ خۆشه‌ویست و ناسراوی‌ شاری‌ بۆكان و یه‌كێك له‌ تێكۆشه‌رانی‌ ته‌شكیلاتی‌ نهێنی‌ كۆمه‌ڵه‌ بوو و له‌ ماوه‌ی‌ هه‌ڵسووڕانی‌ خه‌باتكارانه‌ی‌دا، له‌ لایه‌ن كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێرانه‌وه‌ زۆر جار ئه‌زێت و ئازار و زیندانی‌ كرا، ئێمه‌ به‌ بۆنه‌ی‌ گیان له‌ ده‌ست دانی‌ ئه‌و هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌وه‌، سه‌ره‌خۆشی‌ خۆمان ئاراسته‌ی‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌س و كار و دۆستانی‌ كاك ره‌سوڵ و هه‌روه‌ها خه‌ڵكی‌ تێكۆشه‌ری‌ شاری‌ بۆكان ده‌كه‌ین و خۆمان به‌ شه‌ریكی‌ خه‌میان ده‌زانین و به‌درێژه‌دان به‌ رێگه‌ی‌ پیرۆزی‌ رێز له‌ یادی‌ ئازیزی ده‌گرین.

 سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران

1ی مارسی 2009ی زایینی

11ی ره‌شه‌مه‌ی 1387ی هه‌تاوی

 


نوشته شده در دوشنبه دوازدهم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

مانگرتنی کاسبکارانی مه‌ریوان (وینه‌کان)
  ڕێکخراوی ڵاونی کۆمه‌ڵه‌ له‌ مه‌ریوان: به پیی هه‌واڵێک که له شاری مه‌ریوانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه ئه‌مرو دوشه‌مه ڕێکه‌وتی۱۲ی ڕه‌شه‌مه‌ی ۱۳۸۷کاسب‌کاران و دوکانداران و خه‌ڵکی ئه‌م شاره بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین به‌رانبه‌ر به به‌ستنی سنوری باشماخ و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری و بیکاری و ده‌یان زامی کۆمه‌ڵایه‌تی‌تری له‌وانه دزی و چه‌ته‌یی بازاره‌کانیان داخست و له سه‌ر چواررای شه‌بره‌نگ به کۆبونه‌وه و درووشم‌دان و سوخه‌نرانی ناره‌زایی خویان به‌رانبه‌ر به رژیم ده‌ربری.
دریژه‌ ..

نوشته شده در دوشنبه دوازدهم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

گیانی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی خویندکاری کوردله‌ مه‌ترسی‌دایه‌! ئیره‌ ئیمزا بکه‌ن!
به‌ سایت آستافی خوش آمدید به‌ پێی زانیاریه‌كانمان گیانی حه‌بیبولڵا له‌تیفی خویندكاری كورد، كه‌ له لایه‌ن دادگای شۆرشی ئێرانه‌وه‌ حوكمی له‌ سێداره‌دانی به‌ سه‌ر داسه‌پاوه‌،له‌ مه‌ترسی دایه‌. ...
دریژه‌ ..
ئیره‌ ئیمزا بکه‌ن

نوشته شده در دوشنبه دوازدهم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

خوَپێك دانانی ماشێن له‌ جاده‌ی مه‌هاباد-میاندوئاو10ی ره‌شه‌مه
                        

خوَپێك دانانی ماشێن له‌  جاده‌ی مه‌هاباد-میاندوئاو
به‌ پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ شاری مه‌هابادوه‌ به‌  ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ شه‌وی رابردوو له‌ سێ كیلوَمیتری جاده‌ی مه‌هاباد –میاندوئاو نیزیك به‌ ئاوایی ئیندرقاش به‌ هوَی خۆپێكدانانی دوو ماشینی له‌  جوَره‌كانی  پیكان وپراید كه‌ 8كه‌سی تێدا بووه‌ 6كه‌سیان گیانیان له‌ ده‌ست دا و ته‌رمه‌كانییان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی مه‌هاباد گوازراو.خراپی و هۆكاری ئه‌م خوپێكتادانانه‌ ده‌گه‌ریته‌وه‌ بوَ خراپی جاده‌كانی مه‌هاباد-میاندوئاو
به‌رته‌سك بوونی ئه‌م جاده‌یه‌ و كه‌ وڵام ده‌ره‌وه‌ی هاتوچوَی ماشێنه‌كان نییه‌

                                     هه‌واڵنێر:هێمن 47

 


نوشته شده در شنبه دهم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

هه‌والێك كه‌ له‌ شاری مه‌هاباد8ی ره‌شه‌مه‌
                  

به‌ پێی هه‌والێك كه‌ له‌ شاری مه‌هابادوه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ روژی پێنج شه‌مه‌ 8ی ره‌شه‌مه‌  ژنێك به

‌ ناوی كالێ برشه‌ خه‌ڵكی ئاوایی شیلان ئاوێ ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه‌ و ته‌رمه‌كه‌ی بوَ

نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ گوازراوه‌ته‌وه‌ و له‌وێ گیانی له‌ ده‌ست ده‌دات و روَژیك دواتر مێرده‌كه‌شی به‌

خواردنه‌وه‌ی ده‌رمان ده‌ست ده‌اتو خوكوژی  ره‌وانه‌ی زیندانی مه‌هاباد ده‌كردرێ و هوكاره‌ كه‌شی ده‌گه‌رێًته‌

 بۆ گرف و كێشه‌ی خێزانی كه‌ بوویانه‌

                  

              هه‌واڵنێر:هێمن 47

 


نوشته شده در شنبه دهم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

پشكنینی ماڵی شارومه‌ندانی شاری سه‌رده‌شت دوێنێ7ی ره‌شه‌مه‌
               

به‌ پێی هه‌والێك كه‌ دوێنێ7ی ره‌شه‌مه‌ له‌ شاری سه‌رده‌شته‌وه‌ به‌ ناوه‌ندی هه‌واڵی روَژهه‌ڵات  گه‌یشتووه‌

 له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا هێزه‌كانی رژیم له‌ گه‌ره‌كی فه‌رمانداری ئه‌م شاره‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ پشكنینی

ماڵه‌كان به‌ مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی ماهواره‌كانیان و ده‌ستیان به‌ سه‌ر10ماهواره‌ له‌ گه‌ركی فه‌رمانداریدا

گرت. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌م ماڵانه‌ وێرای گیرانی  ماهواره‌كانیان  كه‌ لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ جه‌ریمه‌ی نقدیش

مه‌حكووم كراون.

             هه‌واڵنێر:شوَرش


نوشته شده در پنجشنبه هشتم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

هه‌واڵێك له‌ شاری نه‌غه‌دوه‌ 6ی ره‌شه‌مه‌
                     

به‌ پێی هه‌واڵێك كه‌ ئه‌مروَ6ی ره‌شه‌مه‌ له‌ شاری نه‌غه‌دوه‌ به‌ ده‌ستمان

گه‌یشتووه‌ له‌ ئاوایی سه‌رنج چاوێ ناوچه‌ی كوَنه‌ لاجانی سه‌ربه‌ شاری

پیرانشهر ژنێك به‌ ناوی تروسكه‌ خاوه‌نی منداڵ و خیزانی سولتان

ره‌سولی به‌ هوَی كیشه‌ی خیزانه‌وه‌ ئاگر له‌ جه‌سته‌ی خوی به‌ر ده‌دات و

 له‌ بیمارستانی شاری پیرانشار كوَتایی به‌ ژیانی هێنا .


شایانی باس روژ نییه‌ ژنان به‌ هوَی توندوتیژی و هه‌ڵسوكه‌وتی ناشیاو

ونه‌بوونی یاسایی پشتیوان گیان له‌ ده‌ست نه‌ده‌ن


هه‌واڵنێر:سوَما


نوشته شده در سه شنبه ششم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

به‌ریوه‌چونی مه‌راسمی زمانی دایکی له زانکوی تاران

کۆمۆلیک له خویندکارانی کوردی زانکوکانی تاران به هاوکاری خویندکارانی به‌لوچ ئه‌مرو ریکه‌وتی 5/12/1387 بۆ ڕێزگرتن له ڕۆژی زمانی دایکی (واته 21 ی فوریه) کاتژمیری 13:00 له به‌ر کولیژی ئه‌دبیاتی زانکوی تاران کوبونه و له‌م مه‌راسمه‌دا که پتر له 200 که‌س به‌شدار بوون، خویندکاران به سرودی ئه‌ی ره‌قیب کوبونه‌وه‌که‌یان ده‌ست پیکرد.
دریژه‌ ..

نوشته شده در سه شنبه ششم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

هه‌واڵێك كه‌ له‌ شاری مه‌هاباده‌ 1ی ره شه مه
                               

به‌ پێی هه‌واڵێكی دیكه‌ كه‌ له‌ شاری مه‌هاباده‌وه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ یانه‌ی تیكواندوَی شاری مه‌هاباد له‌ كێبه‌ركێی كوَتایی مانگی رێبه‌ندان له‌ ئوستاندا  پله‌ی یه‌كه‌می به‌ ده‌ست هێناوه‌ .ئاوات ئه‌حمه‌دی مراد_به‌ختیارناسری_
سامان علیرمایی_له‌ كێشی خوَیان پله‌ی یه‌كه‌م و مامه‌ند خوش نه‌زه‌ر پله‌ی دووهه‌می وه‌ ده‌ست هێنا. هه‌روه‌ها یانه‌ی به‌سكێتبالی منالان و لاوانی شاری مه‌هاباد له‌ ئوستاندا پله‌ی دوهه‌میان وه‌ ده‌ست هێناوه‌.

هه‌واڵنێر:سوْما

 


نوشته شده در شنبه سوم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

هه‌واڵێك كه‌ له‌ شاری مه‌هاباده‌ 1ی ره شه مه
                          

به‌ پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ شاری مه‌هاباده‌ و به‌  ده‌ستمان  گه‌یشتووه‌ هێزه‌كانی رژیم له‌ گه‌ره‌كه‌كانی باغی شایگان و پشته‌پ به‌ری شیلان و مه‌درسه‌ پاسگایان داناوه‌   و  هه‌ مووشه‌وێ  له‌ پشت كێوی هه‌ڵكه‌وتووی لای ئه‌م گه‌ره‌كانه‌ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ ته‌قه‌ كردن به‌  مه‌به‌ستی چاوترسێن كردنی خه‌ڵك له‌م گه‌ره‌كانه‌ .شایانی باسه‌ كه‌ زوَربه‌ی ئاخێزه‌ جه‌ماوه‌رێكانی شاری مه‌هاباد زوَر جار له‌م سێ شوینه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و هیزه‌كانی رژیم به‌م جوَره‌ و به‌ دانانی سێ  پایه‌گا له‌م سێ گه‌ره‌كه‌ ده‌یان هه‌وێ به‌ ته‌واوی بێش به‌ هه‌ر جوَره‌ ناره‌زایه‌تییه‌ك له‌م شوێنانه‌ بگرن.

هه‌واڵنێر:هێمن 47

 


نوشته شده در شنبه سوم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

هه‌والێك له‌ شاری شه‌رده‌شت ‌30ی رێبه‌ندان
                          

 

 یونیسێف سه‌ردانی‌ ئاواره‌ عێراقییه‌كانی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ سه‌رده‌شت كرد
 به‌ پێی‌ هه‌واڵێك كه‌ ئه‌مرۆ پێنچ شه‌ممه‌ یه‌كی‌ ره‌شه‌ممه‌ له‌ شاری‌ سه‌رده‌شته‌وه‌ به‌ده‌ستمانگه‌یشتووه‌: دوانیوه‌رۆی‌ دوێنێ‌ رێكخراوی‌ جیهانی‌ یونیسێف سه‌ردانی‌ ئاواره‌ عێراقییه‌كانی‌ كه‌مپی‌ بزیله‌ له‌ ناوچه‌ی‌ سه‌رده‌شت كردوه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئاواره‌ عێراقییه‌كانی‌ نیشته‌جێ‌ له‌ بزیله‌ی‌ سه‌ر به‌شاری‌ سه‌رده‌شت له‌گه‌ڵ ده‌ربرینی‌ خۆشحاڵی‌ خۆیان سه‌باره‌ت به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی‌ رێكخراوی‌ یونیسیف، ناره‌زایه‌تی‌ خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر نوێنه‌رانی‌ یونیسێف نیشان دا و رایانگه‌یاندووه‌ سه‌ره‌رای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ بۆماوه‌ی‌ سالاَنێكی‌ دوور و درێژه‌ كه‌ له‌ ئێران نیشته‌جێن، به‌لاَم تا ئێستا هیچ چه‌شنه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كیان له‌ لایه‌ن رژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامیه‌وه‌ پێ‌ نه‌كراوه‌ و له‌ ژێر هێڵی‌ هه‌ژارییه‌وه‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

          هه‌واڵنێر:شوَرش


نوشته شده در جمعه دوم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

هه‌واڵێك كه‌ له‌ شاری مه‌هاباد 30ی رێبه‌ندان
                        

 

ته‌قینه‌وه‌ی‌ مین له‌ مهاباد كاره‌ساتی‌ لێكه‌وته‌وه‌
به‌ پێی‌ هه‌واڵێك كه‌ ئه‌مرۆ پێنچ شه‌ممه‌ یه‌كی‌ ره‌شه‌ممه‌ له‌ شاری‌ مهاباده‌وه‌ به‌ده‌ستمانگه‌یشتووه‌: چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێش به‌ هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ مین له‌ پاسگای‌ ته‌یمووری‌ شوماڵی‌، سه‌ربازێكی‌ كورد به‌ ناوی‌ شه‌فێع ته‌ها زاده‌، ته‌مه‌ن 19 ساڵ، هه‌ر دوو ده‌سته‌كه‌ی‌ و چاوێكی‌ له‌ ده‌ستداوه‌. جێگای‌ ئاماژه‌یه‌ به‌ هۆی‌ پاش ماوه‌ی‌ ئه‌و مێنه‌ چێندراوانه‌ی‌ كه‌ له‌ شه‌ری‌ هه‌شت ساڵه‌ی‌ نێوان عێراق و ئێراندا چێنراون، رۆژ نیه‌ كاره‌ساتی‌ لێ نه‌كه‌وێته‌وه‌ و هاولاَتییه‌ك كه‌م ئه‌ندام یا نه‌كوژرێت.

         هه‌واڵنێر:بێ تاوان

 


نوشته شده در جمعه دوم اسفند 1387 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت