له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"ی له‌نده‌نی، عه‌بدوڵای موهته‌دی سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی شوڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، رایه‌گه‌یاند: ده‌ركردنی ئوپۆزسیۆنی كوردی ئێران له كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی حكوومه‌تی هه‌رێمدا نیه. عه‌بدوڵای موهته‌دی له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا كه‌ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌گه‌ڵ "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"ی له‌نده‌نی دا كردوویه‌تی،
تیشكی خستۆته چه‌ند پرسی گرنگی كوردستان، ئێران و ناوچه‌كه و تێیدا
باسی ده‌نگۆی ده‌كردنی ئۆپۆزێسیۆنی كوردی رۆژهه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان و
ده‌ركردنی رێكخراوی موجاهیدنی خه‌لق له عێراق و هه‌روه‌های كاری هاوبه‌ش
له‌گه‌ڵ رێكخراوی پژاك كردووه. له‌به‌شێك له‌و چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی موهته‌دی دا كه له دواژماره‌ی "ئاسۆی رۆژهه‌ڵات"
ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندی پارته‌كه‌ی خۆیدا بڵابۆته‌وه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه
ده‌ركردنی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق كه یه‌كێك له گرووپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی
ئێران له عێراقه ببێته هۆی فشارهێنانی حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی
هه‌رێم بۆ ده‌ركردنی ئۆپۆزسیۆنی كوردی ئێران، رایگه‌یاندووه: "بێگومان عێراق
فشاری خۆی ده‌خاته سه‌ر حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێم، ئه‌مه‌شی چه‌ندین جار كردووه،
به‌ڵام بارودۆخ سه‌باره‌ت به ئۆپۆزسیۆنی كورد زۆر جیاوازه له موجاهیدنی خه‌لق". موهته‌دی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه ده‌ركردنی ئۆپۆزسیۆنی كورد له هه‌رێمی كوردستان
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و حكوومه‌ته‌دا نیه، به پێچه‌وانه‌وه كارتێكی
فشاری به‌هێزیشه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراق. له درێژه‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به
ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی سیناریۆی عێراق له ئێران، وتوویه‌تی:
"ئێمه له‌گه‌ڵ دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی عێراق له ئێران‌دا نین، به‌ڵكوو
له‌و بڕوایه‌داین ده‌بێت گۆڕان له‌نێو گه‌لانی ئێرانه‌وه و به ئیراده‌ی ئه‌وان ده‌ست پێبكات". له‌لای خۆشیه‌وه موهته‌دی به "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"ی رایگه‌یاندووه:"به‌بڕاوای
شه‌خسی خۆم به‌رژه‌وه‌ندی دنیای عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی كوردی ئێران‌دا
یه‌كده‌گرێته‌وه له گۆڕانی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌ئێراندا". له‌كۆتایی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به كاری هاوبه‌ش
له‌گه‌ڵ رێكخراوی پژاك رایه‌گه‌یاندووه: "ئێمه دژی هیچ پارتێكی كوردی ره‌سه‌ن نین
كه پێكه‌وه خه‌بات و كاری هاوبه‌ش بكه‌ین، به‌ڵام ئێمه پێمانوایه پژاك روویه‌كی تری
په‌كه‌كه‌یه و پارتێكی سه‌ربه‌خۆ نیه، تا پژاك وه‌كوو به‌شێك له سایه‌ی په‌كه‌كه
بمێنێته‌وه، ده‌ڵێم نه‌خێر ناتوانین".
|