به‌یادی هاوڕێی خۆشه‌ویست و هه‌میشه‌زیندوو دوکتور جه‌عفه‌ری شه‌فیعی!
29 / 10 / 2009
گه‌لاوێژ حوسینی
له‌مێژه که گوێ‌بیستی ده‌نگی پڕ له هێز وهیوابه‌خشی تۆ نین. زۆر ده‌مێکه که چاومان له بزه‌ی پێکه‌نین و نیگای پڕ له هیوات به داهاتوویه‌کی ڕوون، نییه و، له دیدارت بێبه‌ش بووین. ، ئه‌گه‌رچی تا ئێستا جێگای به‌تاڵی تۆ پڕ نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌زانم دڵنیای که‌هیچکات له‌بیرمان نه‌چوویه‌وه و ته‌واوی هه‌وڵمان ئه‌وه‌یه که درێژه‌ی ڕێگای پڕ له شانازیی تۆ بده‌ین و به‌هیوام که توانای به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ئه‌رکه پیرۆزه‌مان بێت.
ئه‌مڕۆ 22 ساڵ له مه‌رگی ناوه‌خت و دڵته‌زێنی تۆ تێپه‌ڕ ئه‌بێت. ماوه‌یه‌کی زۆری پێ چوو که باوه‌ڕ بکه‌ین و توانای ئه‌وه‌مان بێت که وشه‌ی "مه‌رگ" و ناوی تۆ پێکه‌وه بنووسین. چاره‌نووس گیانی سروشت و دڵی پڕ له هیوای تۆی پێکه‌وه له‌پاییزێکی دڵته‌نگدا له ژیان و لێدان خست. چه‌نده دژوار بوو که به نه‌مانی تو باوه‌ڕ بکه‌ین. چه‌نده دڵته‌زێن بوو که وشه‌ی گران و دڵته‌زێنی "مه‌رگ" له‌گه‌ڵ ناوی تو بێنینه سه‌ر زمان. که‌س ناتوانێت بیر له تۆ بکاته‌وه و ڕووخۆشی و هیوای تۆی به ژیان و داهاتوو له‌بیر بچێته‌وه.
ڕۆژی 7ی خه‌زه‌لوه‌ری 1366ی هه‌تاوی، خه‌زانی ناوه‌ختی مه‌رگ، گوڵی گیانی پڕ له هیوای تۆی وه‌راند.
ئه‌و ڕۆژه ناخۆشه‌م هیچکات له‌بیر ناچێته‌وه.
به‌ڕێزم "دکتور عه‌زیز"! زۆر له ناکاو و به‌په‌له، خه‌مێکی ئێجگار قورست له سه‌ر مێشک و ڕووحی ئێمه به‌جێهێشت، به‌ڵام خه‌مێکی دڵته‌زێنتر له باوه‌ڕ کردن به گیان له‌ده‌ستدانی تۆ سه‌ر ڕێگای پێ گرتبووین، که ته‌نانه‌ت هێزی بیرکردنه‌وه و هه‌ڵوێست گرتنی به‌رامبه‌ر به‌م کاره‌ساته له ئێمه بڕیبوو، ئه‌ویش باسکردنی له‌ده‌ستدانی تۆ بوو.
ئێمه تێکڕا کاس وهه‌ژابووین، پرسیار له‌سه‌ر پرسیار مێشکی هه‌موومانی داگیر کردبوو، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی قایمی باوه‌ڕکردن به مه‌رگی ناوه‌ختی تۆ، ئه‌و پرسیارانه له ناو مێشکماندا په‌له‌قاژه‌یان ده‌کرد و له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستییه تاڵه ململانه‌یان ده‌کرد. به‌ڵام نه شه‌ڕ بوو و نه فڕۆکه‌کانی دوژمنه‌جۆراوجۆره‌کانی ئێمه هاتبوونه سه‌رمان.
به‌کرێگیراوانی دوژمنیش پیلانی تیرۆری تۆیان ته‌یار نه‌کردبوو، چ بوو که ته‌مه‌نی به‌نرخ و کورتی تۆ کۆتایی پێ هاتبوو و ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌مووه پرسیاره‌یش نه‌یتوانی توانای ڕاوه‌ستانیان له‌به‌رامبه‌ر ڕاستیی مه‌رگی تۆدا ببێت و سه‌رجه‌م و به‌خێرایی توانه‌وه. بۆ ئه‌بێت ڕووداوێکی ئاوا دڵته‌زێن تۆ له ئێمه بکات.
خه‌می تازه سه‌ری هه‌ڵدابوو و جێگای به خه‌می کۆن لێژ کردبوو. ئه‌زانی که زۆر جار بڵاوکردنه‌وه و گێڕانه‌وه‌ی هه‌واڵێکی ئاوا دڵته‌زێن له بیستنی هه‌واڵه‌که ناخۆشتره. داخۆم کێ هێنده به‌توانا و دڵ قایم بێت و مه‌رگی له‌ناکاوی تۆ بۆ هه‌موو به‌شمه‌ینه‌تان و چه‌وساوه‌کانی کۆمه‌ڵگا بگێڕێته‌وه، له‌بیرته خۆت واده‌ی گه‌یشتن به داهاتوویه‌کی ڕوونت پێ دابوون و هیوابه‌خشی ژیانی ئه‌وان بوویت. تۆ ته‌نیا دوکتور و ته‌بیبی ئازار و ئێشی جیسمی ئینسانه‌کان نه‌بوویت ، به‌ڵکوو دوکتوری هه‌موو ڕه‌نج، مه‌راره‌ت، ژانی نابه‌رابه‌ری و بێعه‌داڵه‌تیی کۆمه‌ڵگا له‌ده‌ست چه‌وسێنه‌رانیش بوویت.
ئه‌رکێکی گه‌وره‌تریش له‌سه‌ر شانمان بوو، کێ و چۆن ئه‌کرێت ئه‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه بۆ هاوسه‌ری دڵبریندارت بگێڕێته‌وه؟ بۆ چرکه‌یه‌کیش، ژانی هێنانه به‌رچاوی ئه‌و کاته که هاوسه‌ر و هاوڕێی به‌ڕێزت "مه‌له‌که موسته‌فا سوڵتانی" بیسه‌ری هه‌واڵی مه‌رگی تۆ بێت ، بۆ هه‌مووان به‌قه‌د قورسایی مه‌رگی تۆ بوو. به‌ڵام هیچ ده‌سه‌ڵاتێک له‌م ئه‌رکه قورسانه‌ی که‌م نه‌کرده‌وه‌و ئه‌و کاته ناخۆش و هیوابڕانه‌ی وه‌ک کاتی له‌ده‌ستچوونی هه‌موو ئازیزان و هاوڕێیانی کاروانی ڕێگای خه‌بات بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ریی ئینسانه‌کانی دیسانه‌وه بۆ ئێمه دووپات کرده‌وه. ده‌سه‌ڵات نه‌بوو. بار، هاتبوو و ئه‌بوایه شان بده‌ینه ژێر قورسایی کاره‌ساته‌که.
تۆ خۆت نووسه‌ری گوتاره ڕادیۆییه‌کان بوویت و هیوای گه‌یشتن به‌دونیایه‌کی به‌رابه‌ر و ئازاد و پڕ له به‌خته‌وریت به هه‌موو چه‌وساوه‌کانی کۆمه‌ڵگا ئه‌دا و چۆنیه‌تی ڕێگابڕینی ئه‌و خه‌باته‌و گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ت شی ئه‌کرده‌وه، به‌ڵام ئێستا هاوڕێیانت به دڵێکی پڕ له خه‌می له‌ده‌ستچوونی تۆ ئه‌بێت هه‌واڵی مه‌رگی ناوه‌ختی خۆت بڵاو بکه‌نه‌وه‌و هاوڕێیانت و " مه‌له‌که" و "به‌یان" و هه‌موو ژێرده‌سته‌کان و چه‌وساوه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌ت بیسه‌ری ئه‌و هه‌واڵه ناخۆشه‌بوون. زۆر به‌خێرایی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، سنووره‌کانی شار و دێ و ناوچه‌جۆراوجۆره‌کانی بڕی. هاوڕێیانت ڕابه‌ر و تێکۆشه‌رێکی به‌نرخی خۆیان له ده‌ست دا و تێکۆشه‌رانی کوردستانی ئه‌و دیو ئه‌ژنۆی خه‌میان له باوش گرت و ئازیه‌تباری "دوکتور عه‌زیز" و هاوڕێی ڕۆژی ته‌نگانه‌یان بوون و، خه‌ڵکی گوند و شاره‌کانی کوردستان خه‌مباری ڕابه‌ری خۆشه‌ویست و دوکتوری دڵسۆزی خۆیان بوون.
هه‌وڵی زۆرم دا که بتوانم وه‌سفی تۆ و جێگای خاڵیی تۆ، به هێزی قه‌ڵه‌م و وشه له سه‌ر لاپه‌ڕه‌کان نیشان بده‌م. به‌ڵام نه قه‌ڵه‌م توانای هاوکاری له‌گه‌ڵ وشه‌ی بوو و، نه وشه هێنده ده‌وڵه‌مه‌ند بوون که بتوانن ئه‌و ئه‌رکه گه‌وره‌یه به جێ بێنن. به‌ڵام تۆ پێم بڵێ که به یارمه‌تیی چه‌ند وشه من ئه‌توانم له ئیساندۆستی و عیشقی تۆ بۆ ئازادی و به‌رابه‌ری و سه‌رکه‌وتنی شۆڕشه به‌رحه‌قه‌که‌مان بدوێم. چه‌ند دێڕم پێویسته که بتوانم باس له‌وه بکه‌م که کاتی دانیشتن و قسه‌کردن له‌گه‌ڵ تۆ، چه‌نده هه‌ستم به به‌رابه‌ری و بایه‌خ ، چ وه‌ک ژن و چ وه‌ک ئینسانێک ئه‌کرد.
چه‌ند لاپه‌ڕه‌م پێویسته که وه‌سفی هیوای تۆ به داهاتوویه‌کی ڕوون و باوه‌ڕت به گه‌یشتن به دنیای ئاواته‌کانمان و کاری هاوبه‌شی هاوڕێیانت و ڕێکخراوی گونجاو له پێناوی ژیانێکی شیاوی ئینسان بۆ سه‌رجه‌می بێبه‌شان و چه‌وساوه‌کانی کۆمه‌ڵگا بکات. به چ شێوه‌یه‌ک باس له خۆشه‌ویستیی تۆ له ناو خه‌ڵکدا بکه‌م که ته‌نانه‌ت نه‌یارانی تۆیش توانای حاشاکردن له که‌رامه‌ت و شه‌خسیه‌تی به‌رزی تۆیان نه‌بوو.
ئه‌گه‌ر چی جێگای پڕ له شانازیی تۆ له ناو ئێمه‌دا خاڵییه، به‌ڵام دڵنیا به که شوێنه‌واری هه‌وڵه‌کان و خه‌باتی بێ وچانی ژیانی کورت و پڕ له‌بایه‌خی تۆ له ناو دڵی خه‌باتێکی زیندوو و به‌رده‌وام به جێ ماوه‌و ڕێگات درێژه‌ی هه‌یه. کرده‌وه‌کانت، باوه‌ڕی قایمت، دڵی گه‌وره‌ت و هیوای بێ سنوورت به گه‌یشتن به ئاواته‌هاوبه‌شه‌کانمان بۆ هه‌میشه له مێژووی خه‌باتمان دا به‌جێ ماوه‌و درێژه‌ی نیگای پڕ له هیوات له چاوه‌کانی " به‌یان" دا ئه‌دۆزینه‌وه.
7 ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1388ی هه‌تاوی
به‌رابه‌ر له‌گه‌ل 29 ئوکتۆبری 2009
نوشته شده در پنجشنبه هفتم آبان 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت