تبليغاتX
رێكخراوی لاوانی كۆمه ڵه له مه هاباد

رێكخراوی لاوانی كۆمه ڵه له مه هاباد

فه رهه نگی، سیاسی ، كۆمه ڵایه تی، وهه واڵی ناوچه كه













بروسكه‌ی سه‌ره‌ خۆشی به‌ بۆنه‌ی :

مه‌رگی" شه‌هین زه‌مانی"

 

به‌پێی هه‌والێك كه‌ له‌ وڵاتی سوێده‌وه‌ به‌ ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه‌ گه‌یشتووه‌، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 22ی ئوكتوبر به‌ داخه‌وه‌ شه‌هین زه‌مانی پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆمه‌ڵه‌ له‌ رووداوێكی دڵته‌زێندا گیانی له‌ ده‌ست داوه‌ و ماڵئاوایی له‌ ژیان كردووه‌. ئێمه‌ به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌ره‌ خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ و كه‌س وكاری و هه‌روه‌ها كاك هیدایه‌تی سوهرابی ده‌كه‌ین و خۆمان به‌ شه‌رێكی غه‌م و په‌ژاره‌یان ده‌زانین.

 

سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران

24/10/2009


نوشته شده در پنجشنبه هفتم آبان 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

بروسكه‌ی سه‌رخۆشی به‌ بۆنه‌ی :

 

مه‌رگی دایه‌ "ئاسیه"‌ قه‌زاقی

 

به‌ داخه‌وه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 19ی ئوكتوبر دایه‌ "ئاسیه‌ قه‌زاقی" داێكی هاوڕێی شه‌هیدی كۆمه‌ڵه‌ "قاسم خوسره‌وی" به‌ هۆی نه‌ خۆشی دڵه‌وه‌ له‌ وڵاتی سوێد ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد و بۆ هه‌میشه‌ دڵی پر له‌ ئاواتی له‌ لێدان كه‌وت.

دایه‌ "ئاسیه‌" ناسراۆ و خۆشه‌وێستی خه‌ڵكی ناۆچه‌كه‌ بوو كه‌ تا دواساته‌كانی ژیانی له‌ هیچ دڵسوزیی و فیداكاری دریغی نه‌ كرد.

ئێمه‌ وێڕای رێزگرتن له‌ دڵسوزی وفیداكاریه‌كانی دایه‌ "ئاسیه‌" له‌ مه‌رگی ئه‌م داێكه‌ تێكۆشه‌ره‌ دا، سه‌رخۆشی خۆمان ئاراسته‌ بنه‌ماڵه‌ و خزمان ودوستان وهه‌ر وه‌ها خه‌ڵكی ناۆچه‌ی نه‌غه‌ده‌ و سندوس ده‌كه‌ین و خۆمان به‌ شه‌ریكی غه‌میان ده‌زانین .

 

 

سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران

24/10/2009


نوشته شده در پنجشنبه هفتم آبان 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

به‌یادی هاوڕێی خۆشه‌ویست و هه‌میشه‌زیندوو دوکتور جه‌عفه‌ری شه‌فیعی!

به‌یادی هاوڕێی خۆشه‌ویست و هه‌میشه‌زیندوو دوکتور جه‌عفه‌ری شه‌فیعی!
29 / 10 / 2009

گه‌لاوێژ حوسینی
له‌مێژه‌ که ‌گوێ‌بیستی ده‌نگی پڕ له ‌هێز وهیوابه‌خشی تۆ نین. زۆر ده‌مێکه‌ که ‌چاومان له ‌بزه‌ی پێکه‌نین و نیگای  پڕ له ‌هیوات به داهاتوویه‌کی ڕوون، نییه‌ و، له‌ دیدارت بێبه‌ش بووین.  ، ئه‌گه‌رچی تا ئێستا جێگای به‌تاڵی تۆ پڕ نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌زانم دڵنیای که‌هیچکات له‌بیرمان نه‌چوویه‌وه‌ و ته‌واوی هه‌وڵمان ئه‌وه‌یه ‌که ‌درێژه‌ی ڕێگای پڕ له ‌شانازیی تۆ بده‌ین و به‌هیوام که‌ توانای به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ئه‌رکه ‌پیرۆزه‌مان بێت.
ئه‌مڕۆ 22 ساڵ له ‌مه‌رگی ناوه‌خت و دڵته‌زێنی تۆ تێپه‌ڕ ئه‌بێت. ماوه‌یه‌کی زۆری پێ چوو که‌ باوه‌ڕ بکه‌ین و توانای ئه‌وه‌مان بێت که‌ وشه‌ی "مه‌رگ" و ناوی تۆ پێکه‌وه ‌بنووسین. چاره‌نووس گیانی سروشت و دڵی پڕ له ‌هیوای تۆی پێکه‌وه‌ له‌پاییزێکی دڵته‌نگدا له ‌ژیان و لێدان خست. چه‌نده ‌دژوار بوو که ‌به ‌نه‌مانی تو باوه‌ڕ بکه‌ین. چه‌نده دڵته‌زێن بوو که‌ و‌شه‌ی گران و دڵته‌زێنی "مه‌رگ" له‌گه‌ڵ ناوی تو بێنینه‌ سه‌ر ‌زمان. که‌س ناتوانێت بیر له ‌تۆ بکاته‌وه ‌و ڕووخۆشی و هیوای تۆی به ‌ژیان و داهاتوو له‌بیر بچێته‌وه.
ڕۆژی  7ی خه‌زه‌لوه‌ری 1366ی هه‌تاوی، خه‌زانی ناوه‌ختی مه‌رگ، گوڵی گیانی پڕ له ‌هیوای تۆی  وه‌راند.

ئه‌و ڕۆژه‌ ناخۆشه‌م هیچکات له‌بیر ناچێته‌وه.
 به‌ڕێزم "دکتور عه‌زیز"! زۆر له ‌ناکاو و به‌په‌له،‌ خه‌مێکی ئێجگار قورست له‌ سه‌ر مێشک و ڕووحی  ئێمه ‌به‌جێهێشت،  به‌ڵام خه‌مێکی دڵته‌زێنتر له ‌باوه‌ڕ کردن به‌ گیان له‌ده‌ستدانی تۆ سه‌ر ڕێگای پێ گرتبووین، که ‌ته‌نانه‌ت هێزی بیرکردنه‌وه ‌و هه‌ڵوێست گرتنی به‌رامبه‌ر به‌م کاره‌ساته ‌له ‌ئێمه بڕیبوو، ئه‌ویش باسکردنی له‌ده‌ستدانی تۆ بوو.

 ئێمه‌ تێکڕا کاس وهه‌ژابووین، پرسیار له‌سه‌ر پرسیار مێشکی هه‌موومانی داگیر کردبوو، له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی قایمی باوه‌ڕکردن به‌ مه‌رگی ناوه‌ختی تۆ، ئه‌و پرسیارانه ‌له ‌ناو مێشکماندا په‌له‌قاژه‌یان ده‌کرد و له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستییه ‌تاڵه ‌ململانه‌یان ده‌کرد. به‌ڵام نه ‌شه‌ڕ بوو و نه‌ فڕۆکه‌کانی دوژمنه‌جۆراوجۆره‌کانی ئێمه ‌هاتبوونه‌ سه‌رمان.

 به‌کرێگیراوانی دوژمنیش پیلانی تیرۆری تۆیان ته‌یار نه‌کردبوو، چ ‌بوو که‌ ته‌مه‌نی به‌نرخ و کورتی تۆ کۆتایی پێ هاتبوو و ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌مووه ‌پرسیاره‌یش نه‌یتوانی توانای ڕاوه‌ستانیان له‌به‌رامبه‌ر ڕاستیی مه‌رگی تۆدا ببێت و سه‌رجه‌م و به‌خێرایی توانه‌وه. بۆ ئه‌بێت ڕووداوێکی ئاوا دڵته‌زێن تۆ له ‌ئێمه ‌بکات.
 
خه‌می تازه ‌سه‌ری هه‌ڵدابوو و جێگای به‌ خه‌می کۆن لێژ کردبوو. ئه‌زانی که‌ زۆر جار بڵاوکردنه‌وه ‌و گێڕانه‌وه‌ی هه‌واڵێکی ئاوا دڵته‌زێن له ‌بیستنی هه‌واڵه‌که ‌ناخۆشتره. داخۆم  کێ هێنده ‌به‌توانا و دڵ قایم بێت و مه‌رگی له‌ناکاوی تۆ بۆ هه‌موو به‌شمه‌ینه‌تان  و چه‌وساوه‌کانی کۆمه‌ڵگا  بگێڕێته‌وه‌، له‌بیرته ‌خۆت واده‌ی گه‌یشتن به‌ داهاتوویه‌کی ڕوونت پێ دابوون و هیوابه‌خشی ژیانی ئه‌وان بوویت. تۆ ته‌نیا دوکتور و ته‌بیبی ئازار و ئێشی جیسمی  ئینسانه‌کان نه‌بوویت ، به‌ڵکوو دوکتوری هه‌موو ڕه‌نج، مه‌راره‌ت، ژانی نابه‌رابه‌ری و بێعه‌داڵه‌تیی کۆمه‌ڵگا له‌ده‌ست چه‌وسێنه‌رانیش بوویت.

ئه‌رکێکی گه‌وره‌تریش له‌سه‌ر شانمان بوو، کێ و چۆن ئه‌کرێت ئه‌م ڕووداوه ‌دڵته‌زێنه‌ بۆ هاوسه‌ری دڵبریندارت بگێڕێته‌وه؟ بۆ چرکه‌یه‌کیش، ژانی هێنانه ‌به‌رچاوی ئه‌و کاته ‌که ‌هاوسه‌ر و هاوڕێی به‌ڕێزت "مه‌له‌که ‌موسته‌فا سوڵتانی"  بیسه‌ری هه‌واڵی مه‌رگی تۆ بێت ، بۆ هه‌مووان به‌قه‌د قورسایی مه‌رگی تۆ بوو. به‌ڵام هیچ ده‌سه‌ڵاتێک له‌م ئه‌رکه ‌قورسانه‌ی که‌م نه‌کرده‌وه‌و ئه‌و کاته ‌ناخۆش و هیوابڕانه‌ی وه‌ک کاتی له‌ده‌ستچوونی هه‌موو ئازیزان و هاوڕێیانی کاروانی ڕێگای خه‌بات بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و به‌رابه‌ریی ئینسانه‌کانی  دیسانه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ دووپات کرده‌وه.  ده‌سه‌ڵات نه‌بوو. بار، هاتبوو و ئه‌بوایه‌ شان بده‌ینه ‌ژێر قورسایی کاره‌ساته‌که.
 
تۆ خۆت نووسه‌ری گوتاره‌ ڕادیۆییه‌کان بوویت و هیوای گه‌یشتن به‌دونیایه‌کی به‌رابه‌ر و ئازاد و پڕ له ‌به‌خته‌وریت به ‌هه‌موو چه‌وساوه‌کانی کۆمه‌ڵگا ئه‌دا و چۆنیه‌تی ڕێگابڕینی ئه‌و خه‌باته‌و گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ت شی ئه‌کرده‌وه، به‌ڵام ئێستا هاوڕێیانت به ‌دڵێکی پڕ له ‌خه‌می له‌ده‌ستچوونی تۆ ئه‌بێت هه‌واڵی مه‌رگی ناوه‌ختی خۆت بڵاو بکه‌نه‌وه‌و هاوڕێیانت و " مه‌له‌که" و "به‌یان" و هه‌موو  ژێرده‌سته‌کان و چه‌وساوه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌ت بیسه‌ری ئه‌و هه‌واڵه ‌ناخۆشه‌بوون. زۆر به‌خێرایی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، ‌سنووره‌کانی شار و دێ و ناوچه‌جۆراوجۆره‌کانی بڕی. هاوڕێیانت ڕابه‌ر و تێکۆشه‌رێکی به‌نرخی خۆیان له‌ ده‌ست دا و تێکۆشه‌رانی کوردستانی ئه‌و دیو ئه‌ژنۆی خه‌میان له ‌باوش گرت و ئازیه‌تباری "دوکتور عه‌زیز" و هاوڕێی ڕۆژی ته‌نگانه‌یان بوون و، خه‌ڵکی گوند و شاره‌کانی کوردستان خه‌مباری ڕابه‌ری خۆشه‌ویست و دوکتوری دڵسۆزی خۆیان بوون.
هه‌وڵی زۆرم دا که‌ بتوانم وه‌سفی تۆ و جێگای خاڵیی تۆ، به ‌هێزی قه‌ڵه‌م و وشه ‌له ‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌کان نیشان بده‌م. به‌ڵام نه ‌قه‌ڵه‌م توانای هاوکاری له‌گه‌ڵ وشه‌ی‌ بوو و، نه ‌وشه ‌هێنده ‌ده‌وڵه‌مه‌ند بوون که ‌بتوانن ئه‌و ئه‌رکه‌ گه‌وره‌یه‌ ‌به‌ جێ بێنن. به‌ڵام  تۆ پێم بڵێ که ‌به ‌یارمه‌تیی چه‌ند وشه‌ من ئه‌توانم له ‌ئیساندۆستی و عیشقی تۆ بۆ ئازادی و به‌رابه‌ری و سه‌رکه‌وتنی شۆڕشه‌ به‌رحه‌قه‌که‌مان بدوێم. چه‌ند دێڕم پێویسته ‌که ‌بتوانم باس له‌وه‌ بکه‌م که ‌کاتی دانیشتن و قسه‌کردن له‌گه‌ڵ تۆ، چه‌نده ‌هه‌ستم به‌ به‌رابه‌ری  و بایه‌خ ، چ ‌وه‌ک ژن و چ ‌وه‌ک ئینسانێک  ئه‌کرد.
چه‌ند لاپه‌ڕه‌م پێویسته ‌که ‌وه‌سفی هیوای تۆ به ‌داهاتوویه‌کی ڕوون و باوه‌ڕت به ‌گه‌یشتن به ‌دنیای ئاواته‌کانمان و کاری هاوبه‌شی هاوڕێیانت  و ڕێکخراوی گونجاو له ‌پێناوی ژیانێکی شیاوی ئینسان بۆ سه‌رجه‌می بێبه‌شان و چه‌وساوه‌کانی کۆمه‌ڵگا بکات. به ‌چ ‌شێوه‌یه‌ک باس له‌ خۆشه‌ویستیی تۆ له ‌ناو خه‌ڵکدا بکه‌م که ‌ته‌نانه‌ت نه‌یارانی تۆیش توانای حاشاکردن له‌ که‌رامه‌ت و شه‌خسیه‌تی به‌رزی تۆیان نه‌بوو.
 
ئه‌گه‌ر چی جێگای پڕ له شانازیی تۆ له ‌ناو ئێمه‌دا خاڵییه‌، ‌به‌ڵام دڵنیا به ‌که ‌شوێنه‌واری هه‌وڵه‌کان و خه‌باتی بێ وچانی ژیانی کورت و پڕ له‌بایه‌خی تۆ له ‌ناو دڵی خه‌باتێکی زیندوو و به‌رده‌وام به‌ جێ ماوه‌و ڕێگات درێژه‌ی هه‌یه. کرده‌وه‌کانت، باوه‌ڕی قایمت، دڵی گه‌وره‌ت و هیوای بێ سنوورت به ‌گه‌یشتن به‌ ئاواته‌هاوبه‌شه‌کانمان بۆ هه‌میشه ‌له ‌مێژووی خه‌باتمان دا به‌جێ ماوه‌و درێژه‌ی نیگای پڕ له ‌هیوات له‌ چاوه‌کانی " به‌یان" دا ئه‌دۆزینه‌وه. 


 7 ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1388ی هه‌تاوی
 به‌رابه‌ر له‌گه‌ل 29 ئوکتۆبری 2009


نوشته شده در پنجشنبه هفتم آبان 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

كاك فواد زیندووه‌ _________ لیمۆ بایه‌زید زاده‌

 

 

 

لیمۆ بایه‌زید زاده‌

 

له‌ هه‌ر كوێی ئه‌م وڵاته‌ داڵه‌كانی سه‌رمه‌ستی سته‌م

سه‌لاخانی پێ په‌تیو قاچ خوێناوی

چه‌په‌چاخیان پێیه‌و مه‌مكی كچان ده‌برن

هه‌ركامه‌و دوو چه‌قۆ له‌ باخه‌ڵیدا

لێوی ماچی پێ ده‌برن

ئاسكی ناسك له‌ سه‌ر كۆته‌ی گه‌وره‌ قه‌ڵخ ده‌كه‌ن

به‌ قه‌ناره‌كانی قه‌سابخانه‌ی شاری داده‌كه‌ن

نانی سفران ده‌دزنوو به‌ ئاره‌قه‌و خوێنی ده‌ده‌ن

ده‌نگێكی زووڵاڵ كه‌ گه‌رووی وریا بوونه‌وه‌

قامكێك به‌ ئیشاره‌تی رێباز و

ده‌ستێكی گه‌رمی دڵداری و پشتیوانی و

خه‌رمانێك له‌ وره‌و و متمانه‌یی و بانگه‌وازی سووری شۆرشێكی ئاگرین

دێته‌ مه‌یدان و ره‌مزێكه‌ ناوی كاك فواد.

له‌ ئاڵمانه‌وه‌

له‌ ئاسمانی ئاڵمانه‌وه‌

ئه‌ستێره‌یه‌ك یاخی له‌ قه‌ترانه‌ شه‌وی چاو چاو نه‌دین

شه‌وی دووله‌ت كرد

توند و دڵنیا

گه‌یشته‌ تاڵه‌ سواره‌وه‌

ئاسمانێك ئه‌ستێره‌ی لێ كه‌وته‌وه‌

له‌ ئاڵمانه‌وه‌،قه‌قنه‌سێك هه‌ستا

ئه‌فسانه‌یه‌ك ره‌خسا

به‌ دارستان و لێره‌وانی و

به‌ سه‌ر لووتكه‌و زرێبار و

مه‌ریوان و سنه‌ و كامیاران و گشت كوردستانا گه‌را

پۆڵ پۆڵ قه‌قنه‌س و شۆرشی سینه‌ سافانی ئه‌م عه‌سره‌ی لێكه‌وته‌وه‌

له‌ ئاڵمانه‌وه‌ له‌ نێوان دوو كێوی چاوه‌روانه‌وه‌

رۆله‌یه‌ك هه‌ستا، ئه‌ندێشه‌یه‌ك پاراوت

راسانی هه‌زاران رۆڵه‌ی میله‌تێكی لێ كه‌وته‌وه‌

وه‌ره‌ق وه‌ره‌ق، ره‌سته‌ ره‌سته‌ی مێژوویه‌كی رازانده‌وه‌

كاك فواد هه‌ر زیندووه‌

له‌م دیوی سه‌خڵه‌تی زستانه‌وه‌

له‌ جه‌زره‌به‌ی زیندانه‌وه‌

به‌ نێو به‌فری پشتوێنه‌دا

بۆرانی سه‌ر شێت و بێ ره‌حمیا

له‌ شه‌وگارانی نانی بایی خوێن و

فرمێسك هه‌رزانیا

تا ساڵی ته‌واو خۆره‌كانی و كه‌سكه‌ی به‌هارییه‌

تا وه‌رزی خه‌رمانان و خه‌نده‌ی ئینسانیا

ره‌چه‌ی شكاندوو رێبازی دانا

كاروانی یاری كرده‌وه‌

بۆیه‌ ده‌لێن

كاك فوادهه‌ر زیندووه‌

نه‌سه‌روتووه‌، نه‌سره‌وتووه‌ 

 

Προβολή εικόνας πλήρους μεγέθους


نوشته شده در پنجشنبه بیست و سوم مهر 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

شاری نه‌ غه‌ده‌وه‌ چالاكی راگه‌یاندن به‌ بۆنه‌ی 28ی گه‌لاوێژ
                                          

به‌ پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ شاری نه‌ غه‌ده‌وه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوو

 هه‌ڵسووراوانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری نه‌غه‌ده‌ و ئاوایه‌كانی ده‌ستیان ده‌وه‌ته‌

چالاكی راگه‌یاندن به‌ بۆنه‌ی 28ی گه‌لاوێژ ساڵرۆژی هێرشی خومه‌نی بۆ

سه‌ر كوردستان.


ئه‌م شوێنانه‌ی كه‌ چالاكی ته‌بلیغی تێدا به‌رێوه‌ چوو بریتین له‌


1:جاده‌ی پیرانشار


2:جاده‌ی شنۆ


4:مه‌یدانی سیگاران


5:پاركی موعه‌لیم و هه‌روه‌ها شازده‌ ده‌زگا


6:ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی ئه‌میر حوسه‌ینی


6:گه‌ره‌كی مه‌یدانی فوتبال


7:شه‌قامی سمایل ئاباد


8:ده‌وروبه‌ری بیمارستان


9:دانشگای پیامی نوور


10:گه‌ره‌كی حاجی خدر


11:مزگه‌وتی سه‌ید كه‌ماڵ


12:مزگه‌وتی حاجی باباغا


13:ده‌ورووبه‌ری تالاری نه‌ورۆز

 

ئاوایه‌كانی نه‌غه‌ده‌ كه‌ چالاكی تێدا به‌رێوه‌ چوو بریتین له‌

 

1: ئاوایی قارنێ


2:ئاوایی قه‌ڵاتان


3:ئاوایی خه‌لیفه‌لیان


4:ئاوایی زه‌لیلان


5:ئاوایی دیلان چه‌رخ


6:ئاوایی سن سنه‌

 

هه‌واڵنێر: هاوژین


نوشته شده در چهارشنبه بیست و هشتم مرداد 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

شاری پیرانشاره‌ و چالاكی شماره 2ته‌بلیغی به‌ بۆنه‌ی 28ی گه‌لاوێژ
                                      

به‌ پێی هه‌والێك كه‌ له‌ شاری پیرانشاره‌وه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌

هه‌ڵسووراوانی كۆمه‌ڵه‌ به‌  بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت بۆ جاری دووهه‌م خوازیاری

ئه‌وه‌ بوون كه‌ 28ی گه‌لاویژ بكرێته‌ رۆژیكی نه‌ته‌وه‌یی


ئه‌م شوێنانه‌ی كه‌ چالاكی ته‌بلیغی تێدا به‌رێوه‌ چوو بریتین له‌


1:شه‌قامی جمهوری ئیسلامی


2:پاركینگی عمومی فه‌رهه‌نگ


3:مزگه‌وتی جامیعه‌ی قه‌دیم و ده‌ورووبه‌ری


4:مزگه‌وتی چوار رێانی نه‌بی و كۆڵانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری


5:ده‌ورووبه‌ری مه‌دره‌سه‌ی مه‌حموود قادری


6: ده‌ورووبه‌ری پیش دانشگاهی غه‌ره‌ ئینتفاعی ئیبنی سینا


7:كۆنه‌ خانێ


8:بلواری كشاوه‌رز


9:كووی خه‌یام


10:جاده‌ی سه‌رده‌شت


11:مه‌دره‌سه‌ی كارودانش


12:مه‌دره‌سه‌ی شه‌بانه‌ روزی


13: شه‌هره‌ك


هه‌والنێر:نه‌شمیڵ


نوشته شده در چهارشنبه بیست و هشتم مرداد 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

چالاكی شماره‌ 3ی لاوانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری مهاباد
                                                   

 

به‌ پێی هه‌والێك كه‌ له‌ شاری مه‌هاباده‌وه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوو

هه‌ڵسووراوانی كۆمه‌ڵه‌ بۆ جاری سێه‌م ده‌ستیان ده‌ایه‌ چالاكی ته‌بلیغی به‌

بۆنه‌ی 28ی گه‌لاوێژ ساڵرۆژی فه‌رمانی هێرشی خومه‌نی بۆ سه‌ر

كوردستان.


ئه‌م شوێنانه‌ی شاری مه‌هاباد كه‌ چالاكی ته‌بلیغی تێدا به‌رێوه‌ چوو بریتین له

1:ئاوای له‌ج


2:ئاوایی قه‌ره‌خان


3:ئاوایی قوون قه‌ڵا


4: كوره‌خانه‌كانی له‌ جێ

 

هه‌وا ڵنێر: خانه‌ 48


نوشته شده در چهارشنبه بیست و هشتم مرداد 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

شاری پیرانشاره‌ و چالاكی ته‌بلیغی به‌ بۆنه‌ی 28ی گه‌لاوێژ
                                       

 

به‌ پێی هه‌والێكی دیكه‌ كه‌ له‌ شاری پیرانشاره‌وه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوو

هه‌ڵسوراوانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاره‌ش به‌ بۆنه‌ی 28ی گه‌لاوێژ ساڵرۆژی فه‌رمانی هێرشی

 خومه‌نی بۆ سه‌ر كوردستانی ده‌ستیان ده‌ایه‌ چالاكی ته‌بلیغی


1: ناوچه‌ی لاجان


2:ئه‌ندێزه‌


3: په‌سوێ

 
4:سه‌روكانی


5:شاره‌ دێ

 

هه‌واڵنێر:هیوای س


نوشته شده در سه شنبه بیست و هفتم مرداد 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

شاری سه‌رده‌شت و 28ی گه‌ڵاوێژ
                                              

 

به‌ پێی هه‌والێكی  دییكه كه‌ له‌ شاری سه‌رده‌شته‌وه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ لاوانی

كۆمه‌ڵه‌ به‌ بۆنه‌ 28ی گه‌ڵاوێژ  رۆژی فه‌رمانی هیرشی خومه‌نی بۆ سه‌ر كوردستان

 ده‌ستیان ده‌یه‌ چالاكی راگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وی تراكته‌كانی ئه‌م بۆنه‌یه‌.

 

ئه‌م شوێنانه‌ی كه‌ چالاكی تێدا به‌رێوه‌ چوو بریتن له


1:مزگه‌وتی جامعه‌


2:پاركی سینما


3:كانی مه‌ری


4:فه‌رمانداری كۆن


5:پری شیوه‌ برایم


6:خیابانی لیلانه‌


7:پاركی شاره‌داری


8:مزگه‌وتی جامعه‌


9:شه‌قامی ئه‌سلی شار و ناو بازار

 

هه‌والنێر: سۆما


نوشته شده در سه شنبه بیست و هفتم مرداد 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

چالاكی شماره‌ 2ی لاوانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری مهاباد
                                          

 

به‌ پێی هه‌والێك كه‌ له‌ شاری مه‌هاباده‌وه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌

هه‌لسوراونی كۆمه‌ڵه‌ بۆ جاری دووهه‌م به‌ بۆنه‌ی رۆژی 28ی گه‌لاوێژ

 ساڵرۆژی فه‌رمانی هێرشی خومه‌نی بۆ كوردستان  ده‌سیتان ده‌یه‌ چالاكی

به‌ر بڵاوی ته‌بلیغی  به‌ نووسینی دروشم بڵاوكردنه‌وی تراكت خوازیاری ئه‌وه‌

بوون ئه‌م رۆژه‌ بكرێته‌ رۆژێكی نه‌ته‌وه‌یی


ئه‌م شوێنانه‌ی شاری مه‌هاباد  كه‌ چالاكی ته‌بلیغیان تێدا به‌رێوه‌ چوو بریتین

 له


1:دانشگاه‌ ئازادی شاری مهاباد

 
2:سارم به‌گ


3:مه‌لاجامی


4:مه‌نته‌قه‌ی كه‌مه‌ربه‌ندی قازی


5:سه‌ر پردی باغی سیسه‌


6:شه‌هره‌ك كارمه‌ندان


7:ایستگای كشاوه‌رزی


8خانه‌گێ


9:ئیندر قاش

 

هه‌والنێر: ن --- 26


نوشته شده در سه شنبه بیست و هفتم مرداد 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

چالاكی شماره‌ 1ی لاوانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری مهاباد
                                                    

 

به‌ پێی هه‌والێك كه‌ له‌ شاری مه‌هاباده‌وه‌ به‌ ده‌ستمان  گه‌یشتووه‌ هه‌ڵسووراوانی

كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری مه‌هاباد به‌ بۆنه‌ی رێزگرتن له‌ 28ی گه‌لاوێژ ساڵرۆژی فه‌رمانی

حه‌مله‌ی خومه‌نی بۆ كوردستان ده‌ستان داوه‌ته‌ چالاكی راگه‌یاندن


له‌م گه‌ره‌كانه‌ی كه‌ چالاكی راگه‌یاندنان تێدا به‌رێوه‌ چووه‌ بریتین له‌ :

 

۱:سه‌ر جه‌م كوچه‌وكۆلانه‌كانی گه‌ره‌كی پشته‌پ به‌ری مه‌دره‌سه‌


۲:سه‌رجه‌م كوچه‌و كۆلانه‌كانی پشته‌پ به‌ری شیلان

 

۳:  ته‌پكی كاو دان 


 
۴: به‌شێك له‌ كۆلانه‌كانی باغی شایه‌گان

 


هه‌واڵنێر: دیمه‌نی وڵات


نوشته شده در شنبه بیست و چهارم مرداد 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

ئاسۆی ڕۆژهه‌ڵات

نوشته شده در شنبه بیست و چهارم مرداد 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

به‌ دڵی‌ خۆش و وره‌ی‌ به‌رز به‌ره‌وپیری‌ رۆژی‌ 28ی‌ گه‌لاوێژ بچین.

عبدالله مهتدی‌

‏25‏/07‏/2009

3ی‌ گه‌لاوێژ 1388

بیست و هه‌شتی‌ مانگی‌ گه‌لاوێژ له‌ مێژووی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ كوردستانی‌ ئێراندا رۆژێكی‌ دیاره‌، رۆژێكی‌

 سه‌خت و پڕئه‌زموون، رۆژێكی‌ جێی‌ سه‌رنج و ده‌رس لێوه‌رگرتن و، به‌گشتی‌ رۆژێكی‌  جێی‌ یادكردنه‌وه‌یه‌.

 له‌ بیشت و هه‌شتی‌ گه‌لاوێژی‌ ساڵی‌ 1358ی‌ هه‌تاویدا بوو كه‌ فه‌رمانی‌ هێرشێكی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ و

سه‌ركوتگه‌رانه‌ له‌لایه‌ن رژیمی‌ تازه‌ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی‌ كۆماری‌ ئیسلامییه‌وه‌ بۆ سه‌ر كوردستان

ده‌ركرا. 28ی‌ گه‌لاوێژ رۆژی‌ هێرشێكی‌ بێ‌پاساو بوو، هێرشێك كه‌ ئاوره‌كه‌ی‌ به‌ هه‌ڵخڕاندنی‌ هه‌ستی‌

چه‌واشه‌كراوی‌ جه‌ماوه‌ری‌ بێ‌ئاگا خۆش كرا، هێرشێكی‌ بێ‌به‌زه‌ییانه‌ كه‌ تێیدا په‌لاماری‌ داگیركارانه‌ له‌گه‌ڵ‌

ئیعدامی‌ به‌كۆمه‌ڵی‌ كوڕ و كچ و پیرو لاو و سووتاندنی‌ ته‌ڕ و وشك تێكه‌ڵ‌ كرا، هێرشێك كه‌ ته‌نانه‌ت سه‌رۆك

 وه‌زیرانی‌ ئه‌و كاته‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌، ئاغای مێهدی‌ بازرگان، به‌ هێرشێكی‌ بێ‌پاساو چه‌واشه‌كارانه‌ و

 نایاسایی‌ ناوزه‌دی‌ ده‌ك           ادامه در لينك زير

 

http://www.astafe.eu/2009/0907/0726-2.htm


نوشته شده در شنبه بیست و چهارم مرداد 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

سایتی کاک هیوا

نوشته شده در سه شنبه ششم مرداد 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

دوكتوور حه‌سه‌ن شێخ اقایی ده‌سبه‌سه‌ر كرا
                                         

به‌ پێ هه‌والێك كه‌ له‌ شاری مه‌هاباده‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ سه‌رله‌ به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌نبه‌ رێكه‌وتی 27ی

 پووشپه‌ر دوكتوور حه‌سه‌ن شێخ اقایی رۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی چالاكی مافی مرۆڤ له‌ لایه‌ن هیزه‌

ئه‌منیه‌تێكانی سه‌ر به‌ شاری مه‌هاباد ده‌سبه‌سه‌ر كرا و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه‌ هۆكاری

 ده‌سبه‌سه‌ر كردنی ناوبرا ئاشكرا نه‌كراوه‌.


 
           هه‌والنێر: ز- مه‌هاباد

 


نوشته شده در یکشنبه بیست و هشتم تیر 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

ته‌قه‌ی هیزاه‌كانی رژیم له‌ كاسبكارانی پیرانشاری
                                                                                    


به‌ پێی هه‌والێك كه‌ له‌ شاری پیرانشاره‌وه‌ به‌  ده ستمان گه‌یشتووه‌چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش هێزه‌

ئینتزامێكان له‌ شاری پێرانشار ته‌قه‌ له‌ كاسبكاران ده‌كه‌ن له‌ ئاكامدا دوكه‌سی بنه‌ماله‌یه‌ك بریندار و

ده‌كوژرێن.

له‌م ته‌قه‌ی هێزه‌كانی رژیم له‌ كاسبكاران له‌ نیزیك سنووری پیرانشار بۆ هرێمی كوردستان كه‌سێك له‌

ناوی حسین ده‌كوژری و كوره‌كه‌شی كه‌ له‌ گه‌ڵ خۆی ده‌بێ به‌ تووندی بریندار ده‌بێ و پاشان به‌ برینداری

له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئیتزامێكانه‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كری و دواتر بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری پیرانشار ده‌گوازرێته‌وه‌.

 

                       
                 هه‌واڵنێَر:دیمه‌نی وڵات 


نوشته شده در پنجشنبه هجدهم تیر 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

 

 

بۆ هاورێ ره‌حیم زه‌بیحی                        لیمۆ بایه‌زیدزاده

 

پێشكه‌ش به‌ روحی هه‌میشه‌ زیندووی ره‌حیم زه‌بیحی ناسراو به‌ ئاسۆی نه‌غه‌ده‌

ئه‌ندامی ته‌شیلاتی نه‌هێنی كۆمه‌ڵه‌

http://www.astafe.eu/2009/0906/0622-6.htm


نوشته شده در شنبه ششم تیر 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

ئالاي كوردستان

نیشتمانی مرۆڤ لە سەر هیچ نەخشەیەک هێمایەکی نیە ... نیشتمانی مرۆڤ تەنیا لە دڵی ئەو کەسانە دایە کە خۆش

 


نوشته شده در شنبه ششم تیر 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

جه‌لال هانیسی

نوشته شده در شنبه ششم تیر 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

دوو پارچه‌ شیعری ئاوات قریشی
ئاوات قوره‌یشی

 

                                دوو پارچه‌ شیعری ئاوات قریشی

 

                                      ۱: داری‌ دزراو 
                                       ۲:بێ‌‌تۆیی 
   


نوشته شده در شنبه ششم تیر 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

ماده‌ سركه‌ره‌كان قوربانی لی كه‌وته‌وه‌ 5ی پووشپه ر
                                                                                    

 


به‌ پێی هه‌والێك له‌ له‌ شاری سه‌رپێلی زه‌هابه‌وه‌ به‌ دستمان گه‌یشتووه‌ دوێنی لاوێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵی

 ئه‌م شاره‌ به‌ ناوی ئیدریس ره‌زایی كوری حه‌سه‌ن دانشتووی شه‌قامی  شاهید به‌ هۆی ته‌زریق

ماده‌سركه‌ره‌كانی گیانی له‌ ده‌ستدا.


شایانی باسه‌ رۆژ نیه‌ كه‌ ماده‌ سر كره‌كان له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران قوربانی لێنه‌كه‌ویته‌وه‌.

 

                            هه‌والنێر., گورگین


نوشته شده در جمعه پنجم تیر 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

به‌رێوه‌چوونی چاڵاكی ته‌بلیغی له‌ شاری شنۆ
                                                                                      

 


به‌ پێی هه‌والێك كه‌ له‌ شاری شنۆوه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ چالاكان و هه‌ڵسوراوانی كۆمه‌ڵَه‌ له‌ شاری بۆ رێزگرتن له‌ 31ی جۆزه‌ردان رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ ده‌ستیان دایه‌ چاڵاكی راگه‌یاندن.
ئه‌م شوێنانه‌ی كه‌ چالاكی راگه‌یاندن تێدا به‌رێوه‌ چووه‌ بریتن له‌
شاكر ئاباد _ سه‌لیم ئابادی سه‌رو و خوارێ_ بلواری پیرانشار_ ره‌حیم ئاباد_ مام ته‌مر_ ده‌وروبه‌ری بێهداشت_ سه‌ید ئاوێی سه‌رو خوارێ _ نه‌رزیوێ_ قورش ئاوایی _ پردئاوێ_ سوجه‌ خانله‌ر و ئالیاوێ

 


نوشته شده در جمعه پنجم تیر 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

له سایتی کاک هیوا وه رگیراوه

نوشته شده در جمعه پنجم تیر 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

نادیاربوونی چاره‌نووسی به‌ند كراوێكی كورد نادیاره‌ 2 پووشپه ر
                                                       

نادیاربوونی چاره‌نووسی به‌ند كراوێكی كورد نادیاره‌
به‌ پێی هه‌والێك كه‌ له‌ شاری مه‌هاباده‌وه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوو ماوه‌ی 20 رۆژ له‌مه‌وه‌ پێش هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌ جاده‌ی ورمێ بۆ مه‌هاباد كه‌سێك به‌ ناوی ره‌سول ئه‌فشاری خه‌ڵكی شاره‌ی مه‌هاباد ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن بۆ زیندانی ئیتلاعاتی  شاری ورمێ ده‌یگوازنه‌وه‌ و به‌ درندانه‌ ترین شیوه‌ شكه‌نجه‌ی ده‌كه‌ن و دوای نیزیك به‌ 30 رۆز بۆ زیندانی گشتی شاری مه‌هاباد ده‌یگوازنه‌وه‌ بێ ئه‌وی حوكمی پێ بدرێ و هێستا چاره‌ نووسی دیار نییه‌ و تۆمه‌تی هاوكاری له‌ گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ كوردێكانی خراوه‌ته‌ پاڵ.


نوشته شده در جمعه پنجم تیر 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

ئاستافی http://www.astafe.eu/
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ پەیامی عه‌بدوڵڵا موهتەدی سکرتێری

کۆمەلە بو خەلکی کوردستان 16/6/2009 ( ئیره‌

 کلێک که‌ن)


سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران

عه‌بدوڵای موهته‌دی، له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژهه‌ڵات تی ڤی، ئورگانی ره‌سمی حزبه‌كه‌ی

 خۆی، داوای له‌خه‌ڵكی كوردسان كرد بۆ هاوپشتی كردنی خه‌ڵكی ئێران بڕژێنه‌

سه‌رشه‌قامه‌كان.


( ئیره‌ کلێک که‌ن)


په‌یامی عه‌بدوڵڵا موهته‌دی بۆ خه‌ڵکی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌کانی ناوخۆی

ئێران
قۆناغێكی‌ تازه‌ له‌ خه‌باتی‌ جه‌ماوه‌ر


فیلمه‌کانی تێک هه‌ڵچونی خه‌ڵک له‌ گه‌ڵ هێزه‌کانی ئێنتزامی


وینه‌کانی خوتان بۆ ئاستافی بنێرن! (ینه‌کانی گه‌یشتو)


کاریکاتوره‌کانتان بۆ ئاستافی به‌ری بکه‌ن! (کاریکاتوره‌کانی گه‌یشتو)


نوشته شده در پنجشنبه بیست و هشتم خرداد 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

31ی جۆزه‌ردان ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه

نوشته شده در پنجشنبه بیست و هشتم خرداد 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

به‌یاننامه‌ی‌ هاوبه‌ش

 

 

به‌یاننامه‌ی‌ هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌

ته‌حریمی خولی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له‌ ئێران

له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی دیمۆكراتیكدا خاوه‌نی سه‌ره‌كیی ده‌سه‌ڵات خه‌ڵكه‌ و بۆ ده‌ركه‌وتنی ئه‌و خاوه‌ندارییه‌ خه‌ڵكییه‌، به‌پێی یاسایه‌ی دێمۆكراتیك و په‌سه‌ندكراوی خه‌ڵك، هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌زگا جۆربه‌جۆره‌كان و یه‌ك له‌وان سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار به‌رێوه‌ ده‌چێ‌. له‌ وه‌ها كۆمه‌ڵگایه‌كدا خۆپاڵاوتن بۆ پۆستێك مافی‌ بێ‌ ئه‌م لا و ئه‌و لای خه‌ڵكه‌ و ته‌نیا خه‌ڵك ده‌توانن له‌سه‌ر شایسته‌ و به‌توانا بوونی كه‌سێك ده‌نگ بده‌ن نه‌ك شوێنێكی دیكه‌ كاندیداكانیان بۆ ده‌ست نیشان بكا.

درێـــژه‌...


نوشته شده در یکشنبه سوم خرداد 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

مه‌رگی هونه‌رمه‌ند "قاله‌ مه‌ڕه‌"

راگه‌یاندنی سكرتارییه‌تی كومه‌له‌ سه‌باره‌ت به‌:

مه‌رگی هونه‌رمه‌ند "قاله‌ مه‌ڕه‌"

به‌ داخه‌وه‌ ئاگادار كراین شه‌وی پێنج شه‌ممه‌ له‌ سه‌ر هه‌ێنی‌ 31ی گوڵانی 1388ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 21ی مه‌ی 2009 ی زایینی هونه‌رمه‌ند و شمشاڵژه‌نی به‌ ناوبانگی كورد "قادر عه‌بدوڵلازاده‌" ناسراو به‌ "قاله‌ مه‌ڕه‌"له‌ ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا له‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ شاری‌ بۆكان ماڵئاوایی له‌ ژیان كردووه‌. بێ‌ گومان "قاڵه‌ مه‌ڕه‌" وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی‌ دڵسۆز و نیشتمان په‌روه‌ر كه‌ خاوه‌ن ده‌یان به‌رهه‌می‌ هونه‌ریه له‌ مێژووی‌ هونه‌ری‌ گه‌لی كوردا نه‌مر و بۆ هه‌میشه‌ زیندوو ده‌مێنێته‌وه‌. ئێمه‌ به‌ بۆنه‌ی‌ مه‌رگی‌ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ خۆشه‌ویسته‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی‌ بنه‌ماڵه‌ و دۆست و نزیكانی‌ و سه‌رجه‌م هونه‌ر دۆستان و هونه‌رمه‌ندانی‌ تێكۆشه‌ری‌ گه‌لی كورد ده‌كه‌ین و خۆمان له‌ خه‌میاندا به‌ شه‌ریك ده‌زانین.

سكرتارییه‌تی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ شۆڕشگێڕی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستانی‌ ئێران
22ی‌ مه‌ی‌ 2009ی‌ زایینی‌.


نوشته شده در یکشنبه سوم خرداد 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

ماده‌ سركه‌ره‌كان بوو به‌ هۆی كوشتی لاوێكی نه‌غه‌ده‌یی
                                                          


به‌ پێی هه‌والێك كه‌ له‌ شاری نه‌غه‌ده‌و به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌  ریکه وتی ۲۶/۲/۱۳۸۸ لاوێكی نه‌غه‌ده‌یی به‌ ناوی تۆفیق كه‌ریمی

 كوری ره‌حمان خه‌ڵكی گه‌ره‌كی حاجی خدر نه‌غه‌ده‌ به‌ هۆی ته‌زریقی ماده‌ سركه‌ره‌كانی گیانی له‌

ده‌ستدا.


ده‌بێ بوترێ ماده‌ سركه‌ركان له‌ ناو كوردستان دا به‌ ده‌ستی ده‌ست و پێونده‌كانی رژیمی كۆماری

 

 ئیسلامی بڵاو ده‌بێته‌وه‌ و رۆژ نییه‌ ماڵی هه‌زاران كه‌س وێران نه‌كات .

 

                                    هه‌واڵنێر: هیوای نه‌غه‌ده‌


نوشته شده در یکشنبه بیست و هفتم اردیبهشت 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت

كوژرانی كاسبكارێكی سه‌رده‌شتی به‌ ده‌ستی هێزه‌كانی رژیم
                                       



به‌ پێی هه‌والێك كه‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 22ی‌ گولاَن له‌ شاری  سه‌ده‌شته‌وه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ شه‌وی

 یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 20ی گوڵان  كاسبكارێك  به‌ ناوی شێرزاد مه‌ڵایی كوری محه‌مه‌د خه‌ڵكی گوندی

واشه‌مزینی سه‌ر به‌ شاری سه‌رده‌شت  به‌ ده‌ستی هێزه‌كانی رژیم كوژرا.


شێرزاد مه‌لایی له‌ سه‌ر سنوور خه‌ریك كۆڵبه‌ری بوو  و له‌و  رێگایه‌وه‌ بژێوی ژیانی خۆیان وه‌ده‌ست دێنا كه‌

 له‌ دووپه‌زه‌ی بێوران  له‌ كاتی كۆلبه‌ریدا ده‌كه‌وێته‌  كه‌مینی هێزه‌كانی ئینتزامی رژیم و ته‌قه‌ی لێده‌كرێ 

وله‌ ئاكامدا گیانی له‌ ده‌ست ده‌دا .

 

                                                    هه‌واڵنێر:شۆرش


نوشته شده در پنجشنبه بیست و چهارم اردیبهشت 1388 توسط خا نه
[ ] | مطالب مرتبط ( ) | لينک ثابت